١٣ خەزەڵوەر؛ نیشاندەری گەشەی پەیامی دژه ئیستکباری گەلیی ئێران
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لە بڕیارنامەی کۆتایی ڕێ و ڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەر، ڕۆژی خوێندکار و داگیرکرانی لانکی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران هاتووە؛ گەلی ئێران، بە هۆی ئەوە ماک و شوناسی ڕاستینەی ئیستیکباری بۆ دەرکەوتوە و جەنایەتە بێ بڕانەوەکانی ئەمریکا بەچاوی خۆی دەبینێ، ئێستاش هەر ئەم زلهێزە بە دوژمنی ژمارە یەکی مرۆڤایەتی دەزانێ.
ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەرهاوکات لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بە بەشداریی خەڵک، خوێندکاران و ژمارێک لە بەرپرسان بەرێوەچوو.
١٣ی خەزەڵوەر بەرامبەر بە سێهەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی ئیستیکباری جییانی لە ئێراندایە. سی و هەفت ساڵ لەمەوبەر لە ئاوا ڕۆژێکدا خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پیلانگێڕییە بێ بڕانەوەکانی ئەمریکا دژ بە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دەستیان گرت بە سەر سیخوڕگه ی (باڵوێزخانە)ی ئەمریکا لە تاران دا.
ڕێ و ڕەسمی ڕێپیوانی ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە تاران لە بەردەم باڵوێزخانەی پێشووی ئەمریکا لە تاران (لانکی سیخوڕی) و هاوکات لە ٨٥٠ شاری ئێران بەڕێوە چوو دەیان هەواڵنێر، وێنەهەڵگر و وێنەگری سەر بە مێدیاکانی ناوخۆ و دەرەوە خەریکی ڕووماڵ کردنی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێ و ڕەسمەن.
بەشداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر بە هەڵدانی درووشمی "نەمان بۆ ئەمریکا"، "نەمان بۆ ئیسراییل" و "نەمان بۆ ئالی سەعوودی خەیانەتکار" ئەوپەڕی تووڕەیی و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە هەرچەشنە زوڵم و زۆرێک ڕاگەیاند.
هەرەها لە سەر پارچه نووسگەلێک کە خوێندکارانی خوێندنگە و زانکۆکانی ئێران لە شارە جۆربەجۆرەکاندا بە دەستیانەوەیە، جەخت کراوە لە سەر پێویستیی بەردەوام بوونی خەباتی دژ بە زاڵم و زۆرداران و هەروەها داکۆکی لە زوڵملێکراوان و بندەستانی جیهان.
ئەم ڕیپێوانە نیشانیی دا خەڵکیی ئێران هەروا وەک ٣٧ ساڵ لەمەو بەر ئاگادارن لە پیلانەکانیی ئەمریکا دژی ئێران و متمانەیان نییە بەو وڵاتە پاوانخوازە .
بە واتای حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی ، رێبەریی مەزنی شۆرشیی ئیسلامی گرتنی هیلانەی شۆڤاری لە ١٣ خەزەڵوەر لە کاردانەوە ی سروشتیی بە پیلان و دوژمنایەتیی گەورە دەستەڵاتێکیی زێدە خواز بوو کە ساڵانی زۆر ئێرانی بە هی خۆی دەزانیی و سەرچاوەکان و سەروەت وسامانیی ئێرانیی بە تاڵان دەبرد ، بەڵام هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی شۆرشیی ئیسلامی ، ئەم وڵاتە لە چنگ ئەو هاتە دەر و ڕزگار بوو .
بە واتایەکی تر دەتوانین بلێن داگیر کرانیی هێلانەی شۆڤاریی ئەمریکا لە تاران ، کۆتایی پاوانخوازییەکانیی ئەم وڵاتە بوو لە ئێران دا و نیشانی دا کە وڵاتێکی بە دەستەڵاتیی وەک ئەمریکا بەرامبەر ئیرادەی شۆرشگێرانەی خەڵکی ئێران ، مەحکوومە بەتێکشکان.