پیرەپیاوێکی 135 ساڵانی سەقزی بەتەمەنترین ئێرانییە کە سەرژمێری کراوە
ئەحمەد سوفی، لە دایک بووی 1260 و بەتەمن ترین کەسە کە لە پارێزگای کوردستان لەگەڕەکی مەیدانی ئاسنگەرانی سەقز دەژیت.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، موحەممەدئەمینی لەوخرمە نزیکانەی ئەحمەد کە 75 ساڵیەتی باسی ئەوە دەکات کە ناوبراو کەسێکی خێرخوازو ڕووخۆشە کە لە سەردەمی لاوەتی دا لە سەرمای زستان ماسیی ڕاو دەکردو لەنێو خەڵک دا دابەشی دەکرد.
ناوبراو بە باس کردنی ئەمەی کە لە ساڵی 1357ەوە لە شاری سەقزدا دەژی، بوونی ئەم پیاوە بەتەمەنەی لە نێو بنەماڵەکەی دا بە هۆکاری خێروبەرەکەت زانیوە. حاج ئەحمەد سۆفی کە هەتا ئێستا دووجار چووە بۆ حەجج، منداڵی نییەو لە دووهەمین زەماوەندی دا ئافرەتێکی بۆ هاوسەری هەڵبژارد کە پێنج منداڵی هەبووەو سەرپەرشتییان دەکات.
بەپێی پێناسەو کارتە نیشتیمانییەکەی، ئەحمەد سۆفی لە دایک بووی نۆهەمی ڕەشەمەی ساڵی 1260 ی کۆچیی هەتاوییە کە لە ئاوایی قشڵاخی سەربە گوندی مەرخەز لە دایک بووە.
24ی خەزەڵوەر بەرپرسانی تەکنیکی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی شارستانی کامیاران چاویان بە موحەممەد ئەمین یوزی لە دایک بووی ساڵی 1265 کەوت کە وەکوو بەتەمەنترین کەس لە سەرژمێرییەکانی ئەم پارێزگایەدا ناوی تۆمار کرا بوو، بەڵام ئێستاکە ئەحمەد سۆفی لە دایک بووی ساڵی 1260ی سەقز بەتەمەنترین کەس لە سەرژمێرییەکانی ئەم پارێزگایە دێتە ئەژمار.