May 05, 2017 16:00 Asia/Tehran
  • دووهەم دەمڕکەی تەلەفزیۆنی بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ ئێوارە

دووهەم دیبەیت و دەمڕکە ی شەش بەربژاری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران کاژێر چوار و سی خولەکی ئەمڕۆ هەینی بەکاتی تاران لە سەداوسیمای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێ.

حەسەن ڕۆحانی، ئیبراهیم ڕەئیسی سادات، مستەفا ئاقامیرسەلیم، محەممەد باقر قالیباف، مستەفا هاشمی تەباو ئیسحاق جەهانگیری شەش بەربژاری دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لەو دەمڕکە تەلەفزیۆنییەدا، سەبارەت بە پرس وبابەتە سیاسی-چاندیەکان، بەرنامەو ڕوانگەی خۆیان دەخەنەڕوو.

یەکەم دیبەیت و دە مڕکە ی هەڵبژاردنی بەربژارانی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران هەینی حەوتەی ڕابردوو ٢٨ی ئاڤریل بەتەوەری کۆمەڵایەتی لە سەداوسیمای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی بانگەشەی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، سێهەم دە مڕکە و مونازەرەی شەش بەربژاری سەرۆک کۆماری هەینیی حەوتەی داهاتوو ١٢ی مای ٢٠١٧ و بە تەوەری ئابوری بەڕێوە دەچێ.

دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران١٩ی مای٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ