May 05, 2017 18:10 Asia/Tehran
  • دووهەم دەمڕکەی بەربژارانی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران

دووهەم دەمڕکەی کاندیداکانی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ بەئامادەبوونی شەش بەربژاری ئەو هەڵبژاردنانەو تەوەری، پرسە فەرهەنگی و سیاسییەکان خەریکە بەڕێوە دەچێ.

ئەو دەمڕکەیەش هەروەک دەمڕکەکانی ڕابردوو، بە بڵاوکردنەوەی سرودی نیشتمانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان و خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەسپێکرا. پاشان پێشکەشکاری بەرنامەکە لەبارەی ڕەوتی دەمڕکەکە هەندێ خاڵی ئاماژە پێ کرد. ناوبراو وتی: دەمڕکە لەسێ بەشدا ئاراستەتان دەکرێ. لە بەشی یەکەمدا، هەر بەربژار دەتوانێ بە پرسیارێک کە بەپشک خستن بۆی دیاری دەکرێ، لە چوار خولەکدا وەڵام بداتەوە. پاشان بەربژاران، دوو خولەک دەرفەتیان دەبێ قسەکانی ئەو کاندیدایە بخەنە بەر ڕەخنە.

لە دەسپێکی دەمڕکەی ئەمڕۆدا بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، محەممەدباقری قالیباف یەک لە کاندیداکانی هەڵبژاردن لەوەڵامدانەوە بەو پرسیارە کە چلۆن دەکرێ ئاستی گەشەی زانستی و بەرزکردنەوەی کوالیتی فێرکاری خێرا بکرێ، وتی: پرسی کولتور و فەرهەنگ یەک لە بابەتە گرینگەکانی کۆمەڵگایە بێ گومان دوو ڕوانگە لەباری پرسە کولتوریەکان دەکرێ لەئارادابێت، یەکێکیان نیگای ڕەشبینانە بە کۆمەڵگاو نیگاکەی دیکە نیگای گەشبینانەیە. لە نیگای ڕەشبینانەدا ، ئەوەی کە نیگایەکی داخراو و کۆنترۆڵکراو و چاودێری توند بەسەر پرسە فەرهەنگییەکان و نیگایەکیش گەشبینانەیە، نیگای گەشبینانە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئێمە، ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەبەرچاو بگرین هەتا ئەوان بتوانن بە تواناکردن و هاوڕێ لەگەڵ خودی خەڵک و دەزگە جەماوەریەکان لەو بارەوە بتوانن دەور ببینن.

ناوبراو وتیشی: پەروەردەو بارهێنان دەتوانێ گرینگترین و بنەڕەتیترین کەرت بێت.

میرسەلیم لە وەڵامدانەوە بەو پرسیارە کە چ جۆرە تەعامول و هاریکاریەکتان دەبێ لەگەڵ پارت ولایەنە ڕەخنەگر ونەیارەکانی حکومەت، وتی: هەموو حکومەتەکانی پاش سەرکەوتنی شۆڕش بۆ خزمەت کردن هەوڵیان داوەو بەڕادەی تواناو لێهاتووییان سەرکەوتن گەلێکیان بەدەست هێناوە.

ناوبراو وتی: بەبڕوای من، هیچ حکومەتێک ناتوانێ سەرکەوتوو بێ ئەگەر نەتوانێ ڕەخنەو گازندەی کەمینە قەبووڵ نەکا و ڕەخنەی پارت و لایەن و ڕێکخراوە جەماوەریەکان و پێکهاتە زانستی وهونەری و فەرهەنگییەکان قەبووڵ بکات. ئەوە، ڕێگای پێشکەوتن و گەشەکردنە.

سەرپەیڤ