May 05, 2017 21:04 Asia/Tehran
  • دووهەم بەشی دووهەم دەمڕکەی شەش بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران

بەربژارانی دوانزەهەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، ڕوانگەکانیان لەبارەی دووهەم پرسیار، هێنایە ئاراوە.

سەید مستەفا ئاقامیرسەلیم بەگوێرەی پشک هاویشتن، دووهەم کەس بوو کە وەڵامی پرسیارەکەی دایەوەو لەوەڵامدانەوە بەو پرسیارە کە"بەسەرنجدان بە پێویستی پاراستنی یەکێتی نیشتمانی و یەکڕیزیی نیشتمانی چ جۆرە تەعامولێک دەکەن لەگەڵ پارت ولایەنە ڕەخنەگر و نەیارەکانی حکومەت و دەوڵەتی ئێوە چەندە دڵفراوانی دەبێ لە کۆمەڵگادا ؟"، وتی: باس لەبارە ڕەخنە لە چالاکییەکان و قەبووڵ کردنی ڕەخنەوگازندەکانەو بەبڕوای من هیچ دەوڵەتێک ناتوانێ سەرکەوتوو بێ مەگەر ئەوەی کە ڕەخنەی کەمینە قەبووڵ بکات، ڕەخنەی پارت و لایەنەکان، ڕێکخراوە جەماوەریەکان، پێکهاتە زانستی، هونەری و فەرهەنگییەکان قەبووڵ بکات، ئەوە ڕێگای پێشکەوتنیەتی و بێ ڕەخنەو گازندە هیچ پێشکەوتنێک مومکین نابێ. ناوبراو وتی: قەبووڵ کردنی ڕەخنە لە دەوڵەتی یازدەهەمدا بەشێوەی چەندایەتی بوونی هەبووە.

ئاقامیرسەلیم وتی: دەوڵەت نابێ دەرگای ڕەخنە دابخات، بەزیانیەتی، ئەگەر خەڵک ڕەخنە نەگرن بەو مانایەیە کە هاوبەشیان نەبووەو بەرەبەشی خۆیان لە پێشخستنی کاروباری وڵاتدا دەکار نەگرتووە. ناوبراو وتی: ئەو شێوازە دەبێ چاکسازی لەسەر بکرێ، ئەگەر سەرکەوتوو بم لەو ڕکابەرییەدا، ئەو بابەتە جێ بەجێ دەکەم.

محەممەد باقری قالیباف، بەربژارێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لەوەڵامدانەوە بە پرسیاری دووهەمی دەمڕکە، وتی: ڕەخنە، نێعمەتێکە کە خودا پێی بەخشیوین و کۆمەڵگاگەلێک دەتوانن سەرکەوتوو بن و پێشکەون کە بەئاوەزی هەموانی، ڕەخنەو ڕاسپێری بەیەکتر لەو بوارانە، جێ بەجێ بکەن و لەوبارەشەوە هیچ شک و گومانێک لەئارادانییە. ناوبراو وتیشی: بەجۆرێک قسە نەکەین کە وابزانین ئەمڕۆ شۆڕش ڕێگرە لەبەردەم هاتنەدی مافگەلی شارومەندی خەڵک. لەباسی هۆز و مەزهەبەکان بێگومان هەمووان مافی شارومەندیان هەیەو دەشبێ هەیان بێت، مەگەر ئێستا ئەوە بوونی بۆنییە؟

ئیسحاق جەهانگیری بەربژارێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لە وەڵامدانەوە بە پرسیاری دووهەمی دەمڕکە لەبارەی قەبووڵ کردنی ڕەخنەوگازندە، وتی: هەموو لەسەرمانە پێشوازی لە ڕەخنەی سازندە بکەین. دەوڵەتی یازدەهەم لەو بارەوە هەنگاوگەلی مەزنی هەڵگرتووە. ئێمە، خانەی ئەحزاب کە داخرابوومان، زیندوو کردەوە. حیزب و پارتەکان، یەک لەوناوەندانەن کە ڕەخنە دەگرن، ئەوەش ڕووی داوە. ئیزنمان بە هەشت هەزار ڕێکخراوی جەماوەری دا بەتەواوەتی لە ئازادی ڕۆژنامەگەری بەرەڤانیمان کرد. بەهەر ڕادەیەک کە داواکرا ، بۆ دامەزراندنی بیناو ناوەند لە وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی ئیزننامە دەرکرا.

جەهانگیری وتیشی: لە کەشی سایبێری بەوپەڕی هێزو توانامان بەرەڤانیمان کرد. پێشمان بەو دەسەڵاتانە گرت کە دەیانویست تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان فیلتەر بکەن و نەهێڵن زانیارییەکان دەستیان پێڕابگات و باجەکەشمان دا.

رەئیسی بەربژارێکی دیکەی دوانزەهەمین خولی سەرۆک کۆماریش وتی: ڕەخنەو گازندە، ڕازی دەستەبەری سەلامەتی خەڵک، کۆمەڵگاو دەوڵەتانە.

ڕۆحانی لەسەرەتای گرتنەدەستی بەرپرسایەتییەکەی ڕایگەیاند، بەخودا پەنا دەبەم لە بەستنی دەمی کەسانێک کە ڕەخنە دەگرن. ئەو لفت و گفتانەی میرسەلیم باسی کرد، ڕەنگە هەتا پەنجا حاڵەت تۆمەت درایە پاڵ ڕەخنەگران، مەگەر ئینسان دەبێ سووکێتی بە ڕەخنەگری بکات و ئەوەش کارێکی شیاو نییە.

رەئیسی وتی: مافی شارومەندی بریتییە لەوەی کەسانێک بتوانن قسەکانیان بکەن ئەگەر قسەکانیان ڕاست نییە، وەڵامیان بدرێتەوە. ئەو بەربژارەی سەرۆک کۆماریی هەروەها وتی: بهێڵین شادمانی لەنێو خوێندکاران، میدیاکاران، پارت و هۆزەکاندا هەبێت لەبەرچی ئێمە زاری کەسێک ببەستین؟ لەپشت پەردە چیتان کرد؟ چ قسەگەلێکی نەگونجاویان هێنایە ئاراوە بڕێک کەس؟ هەر وەک نەیارانی خەڵکی ئێران کە زایۆنی و وەهابی وتوندڕەوانی ئەمریکی نەیار بوون، ژمارێک کەسایەتیش هاوتەریبی ئەوان دەستیان کرد بە نەیارەتی کردن.

ئاقامیرسەلیمیش لە بەشی دووهەمی دەمڕکە لەبارەی پرسیاری هاوپێوەند بە بەرجام وتی: بەڵام ئێمە لەدووی سازکردنی چەکی ناڤۆکییەوە نین و لەهەوڵی کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لەو تەکنۆلۆژیایەین و زانستی ناڤۆکی پێوشوێن دەگرین و وازیشی لێ ناهێنین.

هاشمی تەباش لە بەشی دووهەمی دەمڕکەکەدا وتی: هونەرمەندەکانمان دەبێ لەئاستی جیهانیدا بدرەوشێن. ئێمە شانازی دەکەین بەو هونەرمەندانەی لەئاستی جیهانیدا ئاڵای ئێران بەرز دەکەنەوە. ناوبراو وتی: لەو بارەوە بەڕاستی ئێمە لەباری فەرهەنگی کەمتەرخەم بووین بەڵام ئەگەر بمانەوێ بەجێگەو شوێنێک بگەین، ڕاستبێژی دەبێتە هۆی هاتنەدی شێوازی شیاوی ژیان لە کۆمەڵگادا.

سەرپەیڤ