ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران : بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەبێتە هۆی هێزمەندی ئێران لە بەر چاو دوژمنانه وه
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک لە ئاستە جۆراوجۆرەکاندا ، بە تایبەت لە هەڵبژاردنەکانی ، هۆی پارێزراویەتی ، پارێزەری بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران و هۆی هێزمەندی نیزامی ئیسلامی لە بەرچاو دوژمنان زانی .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ێئران ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری هەزاران کەس لە مامۆستایانی قۆتابخانەکانی ئێران ، هەڵبژاردنەکانی بە پرسێکی گرینگ و هەڵقوڵاو لە ئەندێشە و بیری خەڵک سالاریی ئایینی لە نیزامی کۆماری ئیسلامیان زانی و جەختیان کرد بەشداری هەموو خەڵک بە پهسه ند و سلێقەی جۆراوجۆری سیاسی لە هەڵبژاردنەکانی 19 مای 2017 ، گەرەنتیدەری پاراستنی هێزمەندی و سەربەرزی و پارێزرائیەتی ئێرانە و بە وەها بەشداریەک دوژمن هەرگیز ناتوانێ کارێک لە هەمبەر نەتەوەی ئێران ئەنجام بدات . حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وەبیریشی هێنایەوە لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئاوا نیە کە "کۆماری " لکێندرابێتە ئیسلامەوە و ئەگەر هەڵبژاردنەکان نەبوایە ئەمڕۆکە شۆێنەوارێک لە کۆماری ئیسلامی ئێران نەمابوو . بەڕێزیان فەرموویان تەنیا لەمپەر لە هەمبەر ڕۆژمنایەتی دوژمنەکان ، ئامادە بوونی خەڵک لە گۆڕەپان دایە چۆنکوو هێزمەندی و سەربەرزی وڵاتێکی 80 ملوێن کەسی بە هێزی مرۆیی هێزمەند و بلیمەت و خاوەنی ملوێنان لاو ، ترسی خستووەتە دڵی دۆژمنەوە . ڕێبەری مەزنی ئیسنقلابی ئیسلامی ئێران فەرمووشیان پرسی سەرەکی و گرینگ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری هەموو خەڵک لە پای سندۆقەکانی دەنگدانە تا نیشان بدەن کە ئامادە بەرگری لە ئیسلام و نیزامن و پارێزراویەتی ئێران دەپارێزن . حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی هەروەها پەروەردە و فێرکاری بە ژێرخانی سەرەکی زانست و لێکۆڵینەوە لە ئێران دا زانی و وتیان ئەگەر ڕاهێنان و پەروەردە بە پێی بەرنامە و سیاسەتەکانی دروست بڕواتە پێشەوە ئێران لە ڕوانگەی زانست و لێکۆڵینەوە بێ نیاز دەبێت .