هەگبەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی- دووشەممە ١٨ی گوڵان
لە١٩ی مای٢٠١٧ دوو هەڵبژاردن هاوکات لە ئێراندا بەڕێوە دەچێ کە شەش کەس بۆ بەدەستەوە گرتنی کورسی سەرۆک کۆماری ڕکابەریی دەکەن و زیاتر لە٥٠٠هەزار کەسیش بۆ بەدەستەوەگرتنی ١٩٦هەزار پۆستی شۆرای ئیسلامی شار وئاواییەکان هەوڵ دەدەن.
بەپێی دەستوری کۆماری ئیسلامیی ئێران پێویستە کاروباری شار و ئاوایی بسپێردرێتە کەسانی جێ بڕوای خۆجێیی و بەگوێرەی دەنگی خەڵکی ئەو ناوچەیە هەڵبژێردرێن، و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە پلەوپێگەی کەسایەتی دووهەمی وڵاتی هەیە، بەدەنگی گشت خەڵکی ئێران لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەگرێ و بۆ ماوەی چوار ساڵ کاروباری وڵات دەگرێتە دەست. هەروەها بەگوێرەی یاسا، کەسێک دەتوانێ لەدوو خولی بەدوای یەکدا بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بێت.
لەو ڕووەوە کە ئێرانی ئیسلامی لەدەسپێکی دامەزرانییەوە لەسەر بنەمای دەنگ و ڕای ڕاستەوخۆی خەڵک ڕۆنراوە، لەماوەی سی و هەشت ساڵدا، بەشێوەی مامناونجی ساڵی هەڵبژاردنێکی تێدا بەڕێوە چووە.
هەڵبژاردنەکانی کۆپرسی نیزامی پیرۆزی ئیسلامی، سەرۆک کۆماری، مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شۆرای ئیسلامی شار و لادێکان لەو سی و هەشت ساڵەدا بەڕێوە چووە.
وتەکانی ڕێبەری لەدەسپێکی ساڵی نوێ لەمەشهەد:
هەڵبژاردنەکان لە وڵاتی ئێمەدا یەکجار گرینگە، نەک هەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، هەڵبژاردنەکانی مەجلیسیش هەر بەوجۆرەیە، هەڵبژاردنی شۆراکانیش بەهەمان شێوەیە. هەڵبژاردنەکان، یەک لەدوو بنەمای گەلسالاری دینییە. جەماوەرسالاری دینی لەسەر دوو کۆڵەکە ڕۆنراوە؛ یەک لەو دوو ئەستونە دەنگی جەماوەر و هەڵبژاردنەکانە. ئێمە لەسای هەڵبژاردنەکان، فەخر بەجیهانییان دەفرۆشین. دوژمنان بۆسەرکوت کردنی گەلی ئێران وکۆماری ئیسلامی ، هەڵبژاردنەکانی ئێمە لەبەرچاوناگرن و تاوانبارمان دەکەن. ئەوە واپێشان ئەدات کە هەڵبژاردنەکان زۆر گرینگن.
دیمانەی جەماوەری بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکان:
لەو پەیوەندییەدا، لە پێنج شەممە یانزەی مای٢٠١٧وە بەربژارانی شۆراکانی شار و ئاوایی بە دەسپێکردنی بانگەشە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەرنامەو پلانەکانیان بەخەڵک دەناسێنن وشەش بەربژاری سەرۆک کۆماریش لە ماوەی مانگێک بانگەشەیان ، چالاکیەکانیان هەتا کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان چڕتر دەکەنەوە.
سەفەرە ئوستانیەکان، هاوبەشی لە بەرنامە رادیۆ و تەلەفزیۆنییەکان و بەشداری کۆمەڵگا خوێندکارییەکان لە گرینگترین چالاکییەکانی بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە دوێنێ و ئەمڕۆدا بوو.
بەتێپەڕینی کات، شەفافیەت و ڕوون کردنەوەی زیاتر لە ڕوانگەو هەڵوێستی بەربژاران و لایەنگرانیان بەرچاو دەکەوێ و هەر بەربژار بە پێوشوێن گرتنی لێدوان و بەرنامەی خەنیمەکانی دیکە، ڕەخنەو گازندەگەلێک دێننە ئاراوە کە ئەوەش، تەندوری هەڵبژاردنەکان گەرم و گوڕتر دەکات.
وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە سەر گڵکۆی ئیمامی هەشتەم لە خاکەلێوەی ١٣٩٦دا
لەهەمبەر قوتابخانە جۆراوجۆرەکانی وەک لیبرالیزم و کۆمۆنیزم و فاشیزم و ئەوانی دیکە، ئیمامی خودان ڕێز، گەلسالاری دینی کە هەمان کۆماری ئیسلامییە، هێنایەمەیدانەوەو گەلان و کەسایەتییە تایبەتیەکانی لەهەموو ناوچە جۆربەجۆرەکانی دنیا و لەهەموو وڵاتاندا بەرەولای خۆی ڕاکێشا.
ئەو جەماوەرسالارییە دینییە پشت ئەستورە بە هەڵبژاردنەکان و دەبێ لەهەڵبژاردنەکاندا بەڕاست گەلی ئێران بدرەوشێنەوە.