عەلەوی: بەربژارانی هەڵبژاردن یەکپارچەیی نەتەوەیی بپارێزن
وەزیری ئیتلاعات داوای لە بەربژارانی هەڵبژاردن کرد بەچەشنێک نەجووڵێنەوە کە ئاسایشی نەتەوەیی و ئاکار و ئەخلاق زەبری وێ بکەوێت بەڵکوو دەبێ یەکێتیی و یەکپارچەیی نەتەوەیی بپارێزرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی سێ شەممەی ئیرنا حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین سەید مەحموودی عەلەوی وێڕای پێداگری لەسەر وشیاری هەمیشەیی فەڕمانبەرانی وەزاڕەتی ئیتلاعات گوتی : سەربازانی بێ ناونیشانی ئێمام زەمان دوژمن هەمیشە پێ و شوێن دەگرن و ئەمڕۆ لە بارودۆخێک داین کە وەزارەتی ئیتلاعات بەتەواوی جم و جۆڵی دوژمن کۆنترۆڵ دەکات و بچووکترین هەوڵی دوژمن کۆنترۆڵ و ڕەسەد دەکات .
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی : ساڵی 95 زۆرتر لە سی تاقمی تیرۆریستی کە بەنیاز بوون ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدەن ناسێنران و زەبریان دیت ، لە ساڵانی 93 و 94 ، 45 تاقمی تیرۆریستی ناسران و تێک شکێندران و سەدوهەشت بۆمبی مغناتیسی، پازدە پشتوێنی تەقینەوەیی و دە بۆمبی لێوارجادەیی دۆزرانەوە و دەستیان بەسەر داگیرا. هەروەها تاقمێکی ئاژاوەگێڕ لە پارێزگەی ئەلبورز ناسێندرا و تێک شکێندرا کە بەنیاز بوون لە کاتی هەڵبژاردن ڕەوشی نێو کۆمەڵگە بخەوشێنن.
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە یەکێک لە هۆکارانی دامەزرانی ئاسایش ئامادەبوونی خەڵک لە گۆڕەپاند ایە و دەسەڵاتی وڵاتێک زۆرتر لە هەمووشتێک پێویستی بە داکۆکی خەڵک لە ڕەوشی سیاسی ئەو وڵاتە دا هەیە ، وتیشی : ئامادەبوونی خەڵک لە هەڵبژاردن ، هێمای پاوەجێیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و هەرچی ئەم ئامادەبوونی بەشکۆتر و پتەوتر بێت، کارتێکەریش دەبێت .