May 12, 2017 16:07 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی هەینیی تاران: هەڵبژاردن، هێمای پاوەجێیی و سەربەرزی گەلی ئێرانە

ئیمام جومعەی کاتیی تاران وتی : ئامادەبوونی گەلی ئێران لە گۆڕەپانەکانی جۆربەجۆری سیاسی و لەبەردەم سندووقەکانی دەنگدان، هێمای پاوەجێیی، سەربەرزی و ئیمانی گەل بە خودای مەزنە.

حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین  کازم سدیقی  لە خوتبەکانی ئەم حەوتەیەی  نوێژی هەینیی تاران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە  گەلی ئێران  هەینی  داهاتوو بەپێی  باوەڕەکانی ئایینی و بڕوایی خۆیان  دەچنە بەردەم سندووقەکانی دەنگ، وتیشی: دوای ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، ئیسلامی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی  هاتە گۆڕەپانەوە و گەل بە هێز و پاوەجێییەوە  دەنگ  بۆ چارەنووسی خۆیان و وڵات لە هەڵبژاردن دەدەن .

حوجەتولئیسلام  وەلموسلیمین سدیقی  وتیشی : بەربژارانی هەڵبژاردنی سەروک کۆماریی ئێران دەبێ بەپێی یاسا بجووڵێنەوە  و بە هەڵس و کەوت و وتووێژی ئیسلامی لەڕێگەی بەهێز کردنی  چینی هەژاری کۆمەڵگا، سەربەخۆیی و سەربەزی و ئاسایشی نەتەوەی ئێران  ، بەرەو پێش بچن.

خەتیبی نوێژی  هەینیی تاران هەروەها بە ئاماژەدان بە بەڵگەی نوێی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس  وتیشی  سنوورەکانی 1967 لە لایەن هەموو ڕەوتەکانی خۆڕاگری فەلەستین پشت ڕاست دەکرێتەوە و ڕژێمی زایۆنیستی هەروا ڕژێمێکی بێزلێکراو و ناڕەوایە.

حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین  سدیقی هەوڵی  دوژمنانەی  ڕژێمی بەحرەین بە دژی شێخ عیسا قاسم  مامۆستای باڵای ئەم وڵاتە، درێژەی  کوشت و بڕی  خەڵکی یەمەن لەلایەن عەرەبستانی سعودی و بەرتەسکییەکانی ئایینی بەدیهاتوو لەهەندێ وڵاتی ناوچەی ئیدانە کرد  .

خەتیبی نوێژی هەینیی تاران هەروەها  وێڕای پیرۆزبایی کردنی  جەژنەکانی شەعبانییە بەتایبەتی نیوەی شەعبان و لەدایک بوونی مەهدی ساحبی زەمان (عج)  ئیمامی دوازدەهەمی شیعەکان لە موسوڵمانانی جیهان، هاتنی ئیمام زەمان(عج)ی بە هاتنەدی وادەوبەڵێنی  ئیلاهی  بۆ حکومەتی هەژارانی جیهان لەسەر زەوی، زاڵ بوونی ئیسلامی رەسەن  بەسەر ئیسلامی درۆیین و هاتنەدی  ئاشتی و ئاسایشی  جیهانی و دادگەری زانی.

 

سەرپەیڤ