دەسپێ بوونی سێهەمین و دوایین دیبەتی تەلەفزیۆنیی بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران
سێهەمین و دوایین دیبەتی تەلەفزیۆنیی بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران هەر ئێستا لە شونێی رێکخراوی سەداو سیمای کۆماری ئیسلامی لە بەڕێوەچوون دایە .
ئەم رووبەڕووبنەوە تەلەفزیۆنیە لە ماوەیەکی کەمی بەر لە ئێستا دەست پێبووە و بە بابەتی پرسە ئابووریەکان ، بەربژاران روانگە و بەرنامەی خۆیان دەخەنەڕوو و یەکتر دەنرخێنن .
حەسەن ڕۆحانی ، ئیبراهیم رەئیسی سادات، مستەفا ئاقامیرسەلیم، محەممەد باقر قالیباف، مستەفا هاشمی تەباو ئیسحاق جەهانگیری ، شەش بەربژاری دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لەو بەرەوڕووبوونەوە تەلەفزیۆنییەدا لەبارەی پرسی ئابووری، بەرنامەو ڕوانگەکایان دەخەنەڕوو.
یەکەم دەنگەشەو بەرەوڕووبوونەوەی تەلەفزیۆنیی بەربژارانی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ٢٨ی ئاڤریلی ڕابردوو بەتەوەری کۆمەڵایەتی ودووهەم دەنگەشەی بەربژاران بەتەوەرەی سیاسی و کولتوری پێنجی مای٢٠١٧ لە سەداوسیمای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.
دوانزهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران١٩ی مای٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ.