May 12, 2017 19:26 Asia/Tehran
  • بەشی یەکەمی دوایین  دیبەیتی  شەش بەربژاری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران سەبارەت بە ئابووری

بەربژارانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لەبەشی یەکەمی دوایین دیبەیتی هەڵبژاردن سەبارەت بە ئابووری، ستراتژییەکان و بەرنامەکانی خۆیان شی کردەوە.

ئیسحاق جەهانگیری لەم  دیبەیتە دا سەبارەت بە بەرەنگاری بوونەوەی قاچاخی  کاڵا و کەم بوونی هاوردە لەبەشی ئابووری خۆڕاگرانەدا  وتی : قاچاخی  کاڵا هەموو کات لەلایەن  کەسانێکەوە  ئەنجام بووە کە  دەیانەوە زەبر لە بەرهەم بدەن و ئابووری وڵات بە لاڕێ دابەرن  .

جەهانگیری وتیشی :  لە ڕابردوودا قاچاخی کاڵا بە توندی پەرەی سەندووە وقاچاخی کاڵا  لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لە بیست و پێنج میلیار دۆلاریش  ئێستا گەیشتووەتە  دوازدە میلیار دولار .

مستەقا ئاقا میرسەلیم  بەربژاری دیکەی هەڵبژاردنەکانیش لەبارەی  بەرنامەی کەمکردنەوەی  بەسترانەوەی وڵات بە داهاتی غەیرە نەوتی و گەشەی هەناردەی غەیرە نەوتی  وتی : زیاد بوونی هەناردەی نەوتی ئێران لە یەک ملوێنەوە بۆ دوو ملیون و پانسەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا  جێگای شانازی نییە و بە پێچەوانەی ئابووری خۆڕاگرانەیە  . ئاقا میرسەلیم وتیشی :

بەرنامەیەکی گرینگ کە  لە چوارچێوەی ئابووریی خۆڕاگری دا ئامادە کراوە ئەوەیە کە نەبەسترێینەوە بە نەوت وەک ماددەی خاو.

حەسەنی روحانی  سێیەمین بەربژاری  هەڵبژاردنەکانی سەروک کۆماری  سەبارەت بە گەشەی  هەناردە  ڕێگرتن لە خاوفرۆشی و کەمبوونەوەی  بەسترانەوەی بودجە بە داهاتی نەوت  وتی :  بڕیارمان  ئەوەیە بە بەهێزکردنی بانکەکان بودجەی ئاوەدانکاری زیاتر بکەین  . روحانی وتیشی ئەگەر بمانەوێ  لەوڵات دا  دۆخی خەڵک باشتر بێت  هەژاری  خاشەبڕ بکرێ یەکێک لە ڕێگاکان  بە هێزکردنی بانکەکان و وەرگرتنی  قەرز لە بانکەکانە.

مستەقا هاشمی تەبا چوارەمین بەربژار لە دوایین دیبەیت دا لەبارەی بەرنامەی  ڕەونەق پێدانی بەرهەم هێنان و بەدیهێنانی  کاروپیشەی پاوەجێ لە  پیشەسازی و کشت و کاڵ دا وتی :  گەورەیی ئێران و سەربەخۆیی و دواڕۆژی ئێران دەبێ لەسەر بنەمای بەرهەم هێنان و  بەدیهێنانی ئیمکاناتی جۆربەجۆر بێت  .

هاشمی تەبا  وتیشی  بۆ جێبەجێ کردنی ئابووری خۆڕاگری دەبێ هەناردە  ، ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی ، هەموارکردنی یاسای بانکداری و بە کار هێنانی  هێزە  تێکۆشەرەکان پەرەی پێ بدرێ  .

ئیبراهیم رەئیسی سادات پێنجەمین بەربژاری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لە وڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بە ئامانجدارکردنی سوبسیدەکان وتی : یارانەکان دەبێ  زیاد بکرێن چونکە داهاتی نرخی سووتەمەنی و وزە  زیاد بووە   کە سەرچاوەی بەدەست هاتوو لەم بەشە دەبێ بگەڕێتەوە بۆ خەڵک.

ئیبراهیم رەئیسی وتیشی  یاسای ئامانجدار کردنی سوبسیدەکان کۆمەڵێکە کە بەتەواوەتی دەبێ جێبەجێ بکرێت و سەرچاوەکانیشمان  پێش بینی کردووە .

محەممەد باقری قالیباف وەک شەشەمین بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش سەبارەت بە ئەولەوییەتەکان  بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەی ئابووریی ئێران وتی  : ئێستا قەیرانی ئابووری هەیە و نرخەکان بەرز بوونەوە  .

قالیباف وتیشی : لە  باجی سەر سامان و سامانداران  کەمترین بەرەبەشی وەرگرتنی باجمان هەیە .

لەسەر ئەو باوەڕەین بە وەرگرتنی ئەم باجە کاروپیشە ساز دەبێ و بێکاریش  چارەسەردەکرێت.

سەرپەیڤ