بەشی دووهەمی دوادیبەیتی شەش کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران
بەربژارانی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە بەشی دووهەمی دوا دیبەیت و دەنگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان ڕەوشی ئابوری ، ستراتژیاو بەرنامەکانی داهاتوویان لێکدایەوە.
محەممەد باقر قالیباف بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە بەشی دووهەمی دوادەنگەشە لە وەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەبارەی "بەرزکردنەوەی ئاستی بەهرەوەرگرتن و گەشەی پیشەسازی تەبدیلیەکان" وتی: "ئێمە سەنەدی ئاسۆ و بەرنامەی شەشەم بۆ کشت و کاڵ پێوشوێن دەگرین و لە ئاواییەکان بەپێداگری لەسەر کشت و کاڵ، پیشەسازی بچووک و پیشەسازی ناوماڵ دەخەینەگەڕ".
ئیبراهیم رەئیسی سادات دووهەم بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ئابووری و ڕانت خواردن، وتی: "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێ شێلگیرانەو هەستیارانە پێوشوێن بگیردرێ و لە نێو دەوڵەتی کار و کەرامەتدا سورین لەسەر ئەوەی لە هیچ شوێنێکی وڵات ڕێگە نەدەین گەندەڵی دزە بکات".
مستەفا هاشمی تەبا بەربژارێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لە بەشی دووهەمی دوا دیبەیتی هەڵبژاردن لەبارەی چاکسازی لە سیستەمی ماڵیاتی و باجدان، دۆزینەوەی هەلی کار و بەرهەم هێنان، وتی: "پێویستە ، وەک وڵاتانی ئوروپایی کەسایەتییەکان پێوشوێن بگرین و داهاتی ڕاستەقینە بناسین و سیستەمی تۆکمەی باجدان بخەینەڕێ".
حەسەن ڕۆحانی بەربژارێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لەبارەی هەل و دەرفەتەکان و هەڕەشەی گەشەی نەخدینەیی وتی: "لەمەڕ پرسی نەخدینەیی کە گرینگترین پرس، هەڵاوسانە، دەبێ کۆنترۆڵ بکرێ و پێویستە نەختینەییش کۆنترۆڵ بکەین".
ئیسحاق جەهانگیری پێنجەمین بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لەبارەی بەرنامەی خۆی بۆ فراژۆیی ناخەکی و بەرزکردنەوەی کوالیتی پیشەسازی ئۆتۆمبیل چێکردنی ئێران وتی: "پیشەسازی ئۆتۆمبیل یەک لە پیشەسازییە ئاڵۆز و دژوارەکانەو پێویستە لەمەڕ چێکرانی پارچەکانی ئۆتۆمبیل، توێژینەوەو گەشە، لەگەڵ مۆدێل و برەندە ناودارەکانی جیهان هاوبەشیمان هەبێ، و لەئێراندا بەرهەم بێنین و هەناردەی بازاڕگەلی جیهانی بکەین".
مستەفا ئاقامیرسەلیم شەشەمین بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لەبارەی گەشەی کۆمپانیا بنەما زانستەکان و کاسبی وکارکردن، وتی: "دەبێ پەیوەندیی دامەزرێنین لەنێوان پیشەسازی و زانکۆکان، ئێمە توانیمان ناوەندی زانستی لە پیشەسازیدا بەدی بێنین".
دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران هەینیی داهاتوو(١٩ی مای٢٠١٧) بەڕێوە دەچێ.