لاریجانی : دەنگی خەڵک، قەڵغانی بەرگریکارانەی ئێران لەبەرامبەر دوژمنە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی گەلی ئێران لە هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی نۆزدەهەمی مانگی مای ساڵی 2017 قەڵغانێکی بەرگرییانەی بەهێز لەبەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمن دەبێت .
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کومارەتیی ئێران ڕۆژی هەینی نۆزدەی مانگی مای 2017 بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لەشاری قوم لە باشووری ئێران ، وێڕای پێداگری لەسەر ئامادەبوونی زۆری خەڵکی ئێران لەبەردەم سندووقەکانی دەنگ وتی : ئەم ئامادەبوونە بە جۆش و خرۆشە دەتوانێ نیشانەی ورەی بەرزی ئێران بۆ بەرگری کردن لە ئاسایش و سەروەری نیشتمانی و قەڵغانی بەرگرییانە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمن بێت .
لاریجانی ڕەوشی ئێستای ناوچە و جیهانی بە هەستیار وەسف کرد و وتیشی : ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردن، بۆ وەرگرتنی سەرمایە، دانانی ئیش و کار و پەرەپێدانی بەرهەمی نەتەوەیی کاریگەری زۆری دەبێت.