May 15, 2017 11:37 Asia/Tehran
  • دروشمەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بەربژارانی سەرۆک کۆماریی ئێران بۆ خولی دوازدەهەم

ژومارێک لە شەش بەربژارەکەی سەرۆک کۆماریی ئێران لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆیان دا هەندێ دروشمیان دیاری کردووە.

محەممەد باقری قالیباف  حکومەتی گەل  ، کاربەقسە ڕاناپەڕێ، سەید ئیبراهیم رەئیسی  ، حکومەتی کار وکەرامەت ، حەسەن روحانی  ، درێژەی حکومەتی  تەگبیر و هیوا، سەید مستەفا میرسەلیم ،ڕاستی و دروستی   - حەق وەردەگیرێ،ئیسحاقی جەهانگیری و. سەید مستەفا هاشمی تەباش  بەگوێرەی  بۆچوونی سەرۆک کۆماری ئێستان و شوێن کەوتووی سیاسەتی  بەڕێز ڕۆحانین.

هەڵبژاردنی  دروشمی هەڵبژاردن  بۆ هەر کەس  هێمای شێوازێکە کە خۆی بە هۆی ئەوەوە  بە کومەڵگا دەناسێنێ و بەرنامەکانی خۆی دەخاتە ڕوو .

 حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆمار و بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە نێو خەڵکی ئیسفەهان وتی : بۆ  کار دۆزینەوە بۆ گەنجان  نابێ دروشم  بدرێ  دەبێ کار بکرێ  .

روحانی هەروەها  بە پێداگری لەسەر تەعامولی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان  جەختی کردەوە ئێران دەبێ  تەعامولێکی بنیات نەری لەگەڵ جیهان دا هەبێ و  بە دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ ناوەندە  زانستی و ئاکادیمییەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر بە تەکنۆلۆژیای  پێشکەوتووی جیهان  دەستی ڕابگات .

محەممەد باقری قالیبافیش  لە شاری ئیسفەهان  بە پێداگری لەسەر پێویستیی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی ئابووری وتی  :  ئەگەر هەڵبژێردرێ  حکومەتەکەی  لەگەڵ کەسانێک کە  خۆیان لە باج ئەدزنەوە و زیاترین  قازانج دەکەن  هەڵس و کەوت دەکات  .

قالیباف هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە بەیارمەتی گەنجانی ئێرانی  پێنج ملیون  پیشە  لەماوەی پێنج ساڵ دا  بە دی دێنێ  وتی  :  حکومەتێک کە پێک دێ  حکومەتی دروشم  نییە  بەڵکوو حکومەتی  کارو کردەوەیە  .

سەید مستەفا ئاقا میرسەلیمیش لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ و باسی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامیی ئێرا ن لەبارەی بەرنامە ئابوورییەکانی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەتی ئابووری خۆراگری وتی  : حکومەت دەبێ  جیا لە  ڕێگرتن لە هاوردەی  بێ سنوور یارمەتی بەرهەم هێنەرانیش بدات  تا  بەرهەمەکانیان لەگەڵ کاڵای بیانی  بتوانێ ڕکابەری بکات  .

ناوبراو لەبارەی کار و پیشە بۆ گەنجان وتی  : هاندانی کارخولقێنان و بەکارهێنانی  تواناییەکانی ئێران دەتوانێ  لەم  بوارەوە  کاریگەر بێت .

سەید ئیبراهیم رەئیسیش لەشاری ڕەشتی باکووری ئێران  بە ئاماژە بەوەی کە کلیلی کرانەوەی  قوفڵی کاروکاسبی و  کێشە و گرفت تەنیا لە دەستی گەنجانی ئێرانی دایە جەختی کردەوە  تا ئێستا بیانییەکان بو هیچ گەلێک هیچیان  نەکردووە .

رەئیسی  پێشگری و هەڵس و کەوت لەگەڵ  گەندەڵییە ئابوورییەکانی بە پێویست زانی  .

ئیسحاقی جەهانگیریش لە نێو کۆڕی  لاگرانی خۆی لە تاران وتی  : خەڵک نابێت  وا هەست بکەن کە کەسێکی دیکە ژیانی ئێوە دابین دەکات بەڵکوو خەڵک دەبێ بتوانن و توانایی ئەوەیان  هەبێ   کار بکەن و ژیانی خۆیان دابین بکەن  .

جەهانگیری وتیشی  هەموو  خەڵکی ئێران دەبێ بێنە سەر گۆڕەپان و وڵات ئاوەدان بکەنەوە چونکە ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە لەباری کانگاکانەوە  .

سەید مستەفا هاشمی تەبا یەکشەممە  لە  وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سەداو سیما بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ باری قورس لەسەر شانی خەڵک هەڵگیرێ وتی  : حکومەت دەبێ  بە فیکری نوێ و  داهاتی یاسایی  کێشەی خەڵک  چارەسەر بکات  .

جیا لەوانە  دار و دیواری شار و تەنانەت درەختەکانی لای  شاڕێ و شەقامەکانیش  پڕ بوون لە چەندین  چەشنە لافیتە و پۆستەری  بەربژارانی شۆڕا و سەرۆک کۆماری.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە قسەکانی خۆی دا لە ڕۆژی بیستی  بانەمەڕ  لەنێو  ئاهەنگی دەرچوانی  زانکۆی ئەفسەری فەرمووی  :  ڕاسپێڕی دەکەم بە هەمووی ئەم بەڕێزانە  کە بەربژاری هەڵبژاردنن لە بەڵێنەکانی خۆیاند ا لە قسەکانی خۆیان دا لەو بەرنامانەی کە دەیخەنە ڕوو  وریا بن .

لە بەرنامەکان و لێدوان و بەڵێنەکانیان دا  دەبێ پرسی سەروەری نیشتمانی و سەربەستیی گەلی ئێران خۆی بنوێنێ.

هەڵبژاردنی هاوکاتی پێنجەمین دەورەی شۆڕا ئیسلامییەکانی شار و لادی  بۆ  گەیشتن بە 126 هەزار کورسی و سەرۆک کۆماری دوازدەهەم  بەشەش بەربژار ڕۆژی هەینی  داهاتوو بەڕێوە دەچێت .

سەرپەیڤ