کشانەوەی قاڵیباف لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە پشتیوانی کردن لە ڕەئیسی
" محەممەد باقر قاڵیباف" بەربژاری دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە بەیان نامەیەکدا لە هەموو پشتیوانان ولاگرانی خۆی داوای کرد کە هەموو بارستا وپشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی " ئیبراهیمی ڕەئیسی سادات" دیکە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران دەکار بێنن.
" محەممەد باقر قاڵیباف" ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : دەبێ بە مەبەستی یەکیەتی لە بەرەی شوڕش وئینقلاب ، بڕیاری بنەڕەتی وگەورە بگیردرێت، کەوایە بۆ پاراستنی ئەم ئارمانجە گەورە ، لە هەموو پشتیوانان ولاگرانی جەماوەری خۆ لە سەرانسەری ئێران دەمەوێ کە هەموو هەوڵ وتەقالا وپشتیوانی خۆیان بۆسەرکەوتنی " ئیبراهیمی ڕەئیسی سادات" وسەرکەوتن وبەئەنجام گەیشتنی دەوڵەتی کارو کرامەت " بۆ خزمەت کردن بە خەڵک دابنین. " مۆستەفا هاشمی تەبا" بەربژاری تری دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران یش ڕۆژی دوشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیان نامەیەک وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی ولاگری لە " حەسەن ڕۆحانی" دیکە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیاند : لە چوارچێوەی بەردەوامی حەرەکەتی سازەندەی دەوڵەتی ئێستاکە لەسەر ئەوەم کە دەنگی خۆمان بە حەسەنی ڕۆحانی تەرخان بدەم. دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ڕۆژی هەینی داهاتوو بەرێوە دەچێت.