May 15, 2017 19:07 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە میدیا کانی ئێراق

هەواڵدەری ئەلمسلە ی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ چەند کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕوانگەی ئەوانی لە بارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران پرسیووە وڕاپۆرتی دا جیهان بە شەوق وهەستێارەتی چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێرانە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هەواڵدەری ئێراقی ئەلمسلە ڕۆژی دوشەممە ڕاپۆرتی دا: کەسایەتیە سیاسیە ئێراقیەکان لە باڵە جۆربەجۆرەکان ، بەدەوری ئەرینی ئێران لە پشتیوانی لە ئێراق لە بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم دانیان داناوەو نۆخبەکانی سیاسی لە ئاستی نێودەوڵەتی ، عەرەبی وبومی ئێراق ، لەسەر پاوەجی بوونی هێڵی سیاسی ئێران لە هەمبەر دۆسیەکانی هەستێاری ناوچە دان دادەنێن. " رەزاق ئەلحەێدەری" نوێنەری پەرلەمانی ئێراق لە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکانی ئەم وڵاتە ، بەدەوری ئەرینی ئێران لە پشتیوانی لە ئێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ئاماژەی کردو وتی: شوێنهاتەکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران بۆ ناوچە ئارامش وپاوەجیی بە دیاری هێناوە. دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پینجەمین خۆلی شوراکانی ئیسلامی شارو گوند هەینی داهاتوو بەرێوە دەچێت.

سەرپەیڤ