May 19, 2017 14:59 Asia/Tehran
  • هه‌واڵی شاره‌ کوردییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان

هەواڵدەرییە رۆژئاواییەکان لە یەکەمین کاردەنەوەی خۆیاندا هەمبەر بە دەستپێکی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شۆراکانی ئیسلامیی شار و گوند لە ئێران جەختیان کرد لە سەر «سەفە درێژەکانی دەنگدەران». بەپێی راگەیێندراوی بەرپرسانی سیتادی هەڵبژاردنی وڵات 56 ملیۆن و 410 هەزار و 236 کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە لەم رێژەیە 1 ملیۆن و 350 هەزار و 294 کەس دەنگی ئەوەڵی خۆیان دەدەن.

- سه‌فی چاوه‌ڕوانی بۆ ده‌نگدان له‌ کرماشان درێژ ده‌بێته‌وه‌ . له‌ یه‌که‌م کاتژمێره‌کانی ده‌ستپێکی ڕه‌وتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 12هه‌مین خولی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بازنه‌کانی ده‌نگدان له‌ کرماشان قه‌ره‌باڵغیی به‌رچاو به‌خۆوه‌ ده‌بینن.

سه‌فی چاوه‌ڕوانی بۆ ده‌نگدان له‌ کرماشان

پاش ده‌ستپێکی کاتی ڕه‌وتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و شۆرای شار و گوند خه‌ڵکی کرماشان به‌ ڕێژه‌ی به‌رچاو سه‌ردانی بازنه‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتییانیان کردووه‌ و سه‌فی چاوه‌ڕوانی بۆ ده‌نگدان درێژ بۆته‌وه‌. پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ شێوازی ئارام له‌ حاڵی ئه‌نجامدایه‌ و تا ئێستا هیچ کێشه‌یێک له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یێندراوه‌.

 

- پێشنوێژی هه‌ینی و فه‌رمانداری بانه‌ به‌ ئاماده‌بوون له‌ بازنه‌ی ژماره‌ 10ی ده‌نگدان له‌ مزگه‌وتی جامیعی بانه‌ ده‌نگه‌کانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و پێنجه‌مین خولی شۆرای ئیسلامیی شار و گوند خسته‌ سندۆقه‌وه‌.

پێشنوێژ و فه‌رمانداری بانه‌ ده‌نگی خۆیان خسته‌ سندۆقه‌وه‌ 

مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌یده‌ری و محه‌مه‌د فه‌لاحی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی له‌ بازنه‌ی ژماره‌ 10ی ده‌نگدان له مزگه‌وتی جامیعی بانه‌ ده‌نگه‌کانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و پێنجه‌مین خولی شۆرای ئیسلامیی شار و گوند خسته‌ سندۆقه‌وه‌.

 

- نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له‌ پارێزگای کوردستان به‌ یاوه‌ریی پێشنوێژانی ئه‌هلی سوننه‌ی پارێزگا له‌ مزگه‌وتی جامیعه‌ی شاری سنه‌ ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌ . نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له‌ پارێزگای کوردستان له‌ پێی سندۆقی ده‌نگداندا ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ هاووڵاتییانی کوردستان و تێکڕای وڵات شایسته‌ترین پاڵێوڕاو هه‌ڵبژێرن.

نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له‌ پارێزگای کوردستان ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌

ئایه‌توڵڵا حسێنی شاهڕوودی ڕایگه‌یاند : هه‌ڵبژاردن به‌ مانای چاره‌ی خۆنووسینی گه‌له‌ و به‌رپرسانی وڵاتیش هه‌ر له‌ شۆرای گونده‌کانه‌وه‌ تا سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن. 

 

- پارێزگاری کوردستان له‌ مزگه‌وتی حه‌زره‌تی فاتێمه‌ له‌ شه‌قامی کرێکار ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌. عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهیدی، پارێزگاری کوردستان سه‌ردانی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ شه‌قامی کرێکاری شاری سنه‌ی کرد و ده‌نگی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی شار و گوند خسته‌ سندۆقه‌وه‌.

پارێزگاری کوردستان ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌ 

زاهیدی له‌ مزگه‌وتی حه‌زره‌تی فاتێمه‌ ڕایگه‌یاند: داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌که‌م ده‌نگدانی خۆیان نه‌خه‌نه‌ دواکاتژمێره‌کان تاکوو تووشی قه‌ره‌باڵغی نه‌بن.

 

- نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له‌ پارێزگای کرماشان پاش ده‌نگدان ڕایگه‌یاند: به‌شداریی هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌ مانای "به‌ڵێ" وتن به‌ نیزامی ئیسلامیی ئێرانه‌.

پێشنوێژی هه‌ینیی کرماشان له‌ پێی سندۆقی ده‌نگداندا

ئایه‌توڵڵا مسته‌فا عوله‌ما، پێشنوێژی هه‌ینیی کرماشان له‌ مزگه‌وتی جامیعه‌ی شاری کرماشاندا ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا کرده‌وه‌.

 

- پێشنوێژی هه‌ینیی ئیلام ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقی ده‌نگدانه‌وه‌. محه‌مه‌د نه‌قی لوتفی پێشنوێژی هه‌ینیی ئیلام له‌ مزگه‌وتی "صاحب الزمان"ی شاری ئیلامدا ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌.

پێشنوێژی هه‌ینیی ئیلام ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌ 

 هاووڵاتییانی ئیلام له‌ سه‌ره‌تای ڕۆژی 29ی گوڵانه‌وه‌ له‌ پێ سندۆقه‌کانی ده‌نگداندا ئاماده‌ بوون و ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه‌ سندۆقه‌کانه‌وه‌. 740 سندۆقی ده‌نگدان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتییان له‌ 12هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و 740 سندۆقیش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی شۆرای شار و گوند له‌ پارێزگای ئیلام دابین کراوه‌.

 

به‌شداری زۆری شاره‌ کوردییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان

 

- ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی ئێران، شارۆمه‌ندانی شاره‌ کوردییه‌کانی ئێرانیش به‌ گه‌رمی پێشوازیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد. سه‌فی وه‌ستان بۆ ده‌نگدان هه‌ر له‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و زۆربه‌ی شاره‌ کوردییه‌کان خه‌ڵک به‌ره‌و سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن.

له‌ ئێستادا خه‌ڵکێکی زۆر له‌ شاره‌ کوردییه‌کان به‌ تایبه‌ت مه‌هاباد، سه‌قز، سنه‌، مه‌ریوان، کرماشان و ئیلام له‌ سه‌فی ده‌نگدان ڕاوه‌ستاون و ماتڵی ئه‌وه‌ن تاکوو ده‌نگ بده‌ن.

پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ شێوازی ئارام له‌ حاڵی ئه‌نجامدایه‌ و تا ئێستا هیچ کێشه‌یێک له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یێندراوه‌.

 

سەرپەیڤ