ئه‌یلوول 03, 2017 16:46 Asia/Tehran
  •   ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : بەرەکوژی  لە میانمار  کارەساتی  نوێ مرۆڤییە

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی ، بەرە کوژی دژی کەمایەتی موسوڵمانەکان لە میانماری بە کارەساتی نوێ مرۆڤی زانی .

حسین ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان " یاریدەدەری تایبەتی  سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی  ڕۆژی یەکشەممە لە پەیجی خۆیدا  لە توئیتر نووسی : کەمایەتی موسوڵمانەکانی  میانمار  پێویستیان  بە یارمەتیەکانی خێرای مرۆیی  و لاگری  سیاسی و نێونەتەوەیی  هەیە .  یاریدەدەری  تایبەتی  سەرۆکی مەجلسی شورای  ئیسلامی ئێران  لە کاروباری نێونەتەوەیی  هەروەها  ڕەخنەی گرت لە بێ دەنگەلێ کردنی  وڵاتانی  ئیسلامی  لە هەمبەر  بەرەکوژی کەمایەتی  موسوڵمانەکان  لە میانمار . موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری  دەرەوی  ئێرانیش   چوارشەمەی  هەفتەی  ڕابردوو  سی  ئووت   نیگەرانی  دەربڕی  لە بێ دەنگە لێ کردنی   کۆمەڵگای جیهانی   لە هەمبەر  درێژەی  توند و تیژیەکان  دژی موسوڵمانەکانی   ڕوهینگیا  لە میانمار  و کردەوەی  نێونەتەوەیی  بۆ  بەرگرتن   لە   پاکتاو کرانی  هۆزی و ڕەگەزی  لە میانماری  بە پێویست  زانی . بە هۆی  پەلاماری نوێ  ئەرتەشی  میانمار  دژی موسوڵمانەکانی  ڕوهینگیا لە ستانی ڕاخین   لە ڕۆژئاوای  ئەو  وڵاتە  کە لە  دوو هەفتە لەمەوبەرەوە  دەسپێکراوە  دەیان  کەس کوژراون و هەزاران کەسیش لە ترسی  گیانیان   بەرەو  بنگلادش  هەڵاتوون .  زیاتر  لە  یەک ملوێن  مووسڵمان  لە میانمار  دەژین بەڵام   دەوڵەتی  ئەو وڵاتە    بەر  دەگرێت  بە دانی  مافی  شارومەندایەتی  بە  ئەوان .

سەرپەیڤ