خۆشروو: پێویسته هه‌مووان بۆ پێش گرتن به ڕوودانی کاره‌ساتی مرۆیی له‌میانمار هه‌وڵ بده‌ن
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له دۆخی دڵته‌زێن و دژواری موسڵمانانی میانمار، ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گرووپی ته‌ماسی وڵاتانی ئیسلامی کۆده‌بێته‌وه.
غولامعه‌لی خۆشروو رۆژی چوارشه‌ممه له دیمانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، خولی نوێی کۆمه‌ڵکوژیی له میانماری شه‌رمه‌زار کرد‌و وتی: هه‌موو وڵاتان ده‌بێ بۆ پێش گرتن به ڕوودانی کاره‌ساتی مرۆیی له میانمار هه‌وڵ بده‌ن.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان هه‌روه‌ها وتی: ئێران ئاماده‌یی پێویستی هه‌یه بۆ ناردنی هێزه‌کانی مانگی سوور بۆ میانمار.
له رۆژی هه‌ینی25ی ئاگۆسته‌وه تائێستا له‌ڕه‌وتی شه‌پۆلی نوێی په‌لاماره سه‌رکوتکارانه‌و ده‌سدرێژکارانه‌کانی سوپای میانمار له‌دژ موسڵمانانی رۆهینگیا له‌پارێزگای راخین له رۆژاوای ئه‌و وڵاته، زیاتر له هه‌زار که‌س کوژراون و نزیک به سه‌ت هه‌زار که‌سیش ئاواره بوونە.
غولامعه‌لی خۆشروو به‌ئاماژه به‌وه‌ی که سوپای میانمار و لایه‌نگرانی له‌چه‌ندرۆژی رابردوودا هه‌زاران ماڵیان له پارێزگای راخین سووتاندووه‌و به‌سه‌دان هه‌زار موسڵمانی رۆهینگیایان له‌چیاو ده‌شته‌کان ئاواره کردووه، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاوێژکاریی چڕوپڕی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی بۆ پێش گرتن به ڕوودانی کاره‌ساتی مرۆیی له میانمار ئه‌نجام داوه.
پارێزگای راخین له‌ساڵی2012وه شایه‌تی په‌لاماره‌کانی سوپای میانمار‌و بوداییه توندڕه‌وه‌کان له‌دژ موسڵمانانی رۆهینگیایه. یه‌ک ملوێن موسڵمانی رۆهینگیا له‌مافی شارومه‌ندایەتیی له میانمار بێ به‌ش کراون.