ئایەتۆڵا مۆوەحێدی کرمانی: هیوایەک نییە بە کۆرو نێوەندەکانیی نێو دەوڵەتی / گەلانی موسولمان دژی تاوانکاریی سوپا و بوودائییەکانی میانمار ڕابن .
خەتیبی نوێژی جۆمعەی تاران بە باسکردنیی ئەوەی کە هیوایەک نییە بە یارمەتیی کۆر و نێوەندیی نێو دەوڵەتی بۆ پێشگرتن لە کوشتاری موسولمانەکانیی ڕوهینگیایی لە گەلانی موسولمان داوایکرد دژی دڕندەکارییەکانی سوپا و بوودائییەکانی میانمار ڕابن .
لە ڕۆژی جۆمعە ٢٥ ئاگۆست تا بە ئێستا لە درێژەی شالاوی نوێی پەلامارە کانیی سەرکوتکارانە و دەستدرێژکارانەی سوپای میانمار دژی موسولمانەکانی ڕوهینگیا لە ستانی ڕاخین، ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، زیاتر لە هەزار کەس کوژران و نزیک سەد هەزار کەسیش ئاوارە بوون .
ستانی ڕاخین لە ساڵی ٢٠١٢ شانۆی پەلامارەکانیی سوپای میانمار و بوودائییە دەمارگرژەکان دژی موسولمانەکانی ڕوهینگیایی یە . یەک ملوێن موسولمانی ڕۆهینگیا لە مافەکانیی شارومەندی لە میانمار دا بێ وەرین .
ئایەتۆڵا " محەممەد عەلی مۆوەحێدی کرمانی" لە خوتبەکانی نوێژی جۆمعەی ئەم حەوتەی تاران ، بە ئاماژە بە ڕۆڵی ڕژیمی زایۆنی لە کوشتاری موسولمانەکانیی ڕوهینگیا وتیشی، بێ دەنگیی مەرگهێنەری کۆرو نێوەندیی نێو دەوڵەتی وا بانگەشەی مافی مرۆڤ ئەدەن و ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرامبەر تاوانکاریی حکوومەتی میانمار سەرسوور هێنەرە . خەتیبی نویژی جۆمعەی تاران ئاماژەی کردە تاوانکارییەکانیی ڕژێمی سەعوودی لە یەمەن و وتی: ئالی سەعوود چووکترین بروایەکیی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە . ئایەتۆڵا " محەممەد عەلی مووەحیدی کرمانی" هەر وەها ئاماژەی رکدە هەوڵی ئەمریکا بۆ سەردانیی ناوەندەکانیی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران و وتی: ئەمریکا ئەو ئاواتە بە گۆڕ دەبات.
خەتیبی نوێژی جۆمعەی تاران بە باسکردنیی ئەوەی کە پشکێنەرانیی ئاژانسی نێو دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە جاران دانیان داناوە لە سەرئەو بابەتە کە چالاکییە ناڤۆکییە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوەتی ئاشتیانەیە، جەختیان کردووە تاران هاوکارییەکیی واوتر، لە چوا رچێوەی یاسا و ڕێساکانیی نێو دەووڵەتیی لەگەڵ ئاژانس دا بووە .
" بەهرام قاسمی" وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەمدواییە لە وڵامیی پڕکێشییەکانی هەمیشەیی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەمەر سەردانی ناوەندەکانی سەربازی ئێران جەختیکرد ، ئەو داوایە بە پێچەوانەی یاساکانیی نێو دەوڵەتیی ئەمریکاییەکان لە وێنەی ئەو خەونانەیە کە مانا ناکرێتەوە و ئارەزووگەلێکە کە بە ئاکام ناگات .