ئه‌یلوول 08, 2017 16:49 Asia/Tehran
  •   نامەی وەزیری  دەرەوەی ئێران بۆ سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان لەبارەی موسولمانەکانیی میانمار

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەک ڕوو لە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاری کردەوەی خێرای کۆمەڵگەی جیهانی لە حەنای تووند و تیژییەکانیی ڕێکخراوە دژی موسولمانەکانیی میانمار بووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، " محەممەد جەواد زەریف"  وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەک ڕوو لە " ئانتۆنیۆ گوتریش" سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەکان وێڕای وشداری دان لە بارەی درێژەی تووند وتیژییەکانی ڕێکخراوە  دژی موسولمانەکانی میانمار نووسی: کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ لەم بوارە دا کردەوەی خێرا ئەنجام بدات . لە ڕۆژی هەینی ٢٥ ئاگۆست  تا بەئێستا  لە درێژەی شاڵاوی  نوێی پەلامارەکانی سەرکووتکارانە و دەستدرێژکارانەی سوپای میانمار  دژی موسولمانەکانی  ڕوهینگیایی کوژراو هەست هەزار و ٣٤٩ کەسی تر بریندار بوون . ستانی ڕاخین لە ساڵی ٢٠١٢ شانۆی پەلامارەکانی سوپای میانمار و بوودائییە دەمارگرژەکان دژی موسولمانانی ڕوهینگیاییە. یەک ملوێن موسولمانیی ڕوهینگیایی لە مافەکانیی شارومەندی لە میانمار بێ وەرین .

سەرپەیڤ