موحسینی ئێژەیی : بێ دەنگەکردنی کۆمەڵگەی جیهانی لەبەرامبەر میانمار، بە پێچەوانەی مافی مرۆڤە
وتەبێژی هێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : بانگەشەکەرانی بەرگری لە مافی مرۆڤ لەبەرامبەر تاوانکارییەکان لە میانمار کاردانەوە نیشان نادەن کە ئەم کارە بە پێچەوانەی مافی مرۆڤە .
لە ڕۆژی هەینی بیست و پێنجەمی ئووتەوە تائێستا بە پێی پەلاماری سەرکوتکارانە و دەست درێژکارانەی سوپای میانمار بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا لە پارێزگەی راخین لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، زۆرتر لە شەش هەزار موسوڵمانی روهینگیایی کوژران و هەشت هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپورتی ئیرنا، غوڵامحسێن موحیسینی ئێژەیی، وتەبێژی هێزی دادی ئێران ڕۆژی شەممە وێڕای پێداگری لەسەر بەرەڤانی کردن لە مافی موسوڵمانان لەسەرانسەری جیهان وتیشی: ئیستکباری جیهانی بە ئیدیعای لایەنگری لە ئازادی، مروڤە بێ تاوانەکان لەسەرانسەری جیهان دەکوژن.
موحسنی ئێژەیی وتیشی : ئەو کەسانەی کە ئیدیعای کوێخابوون لە جیهان دەکەن کاتێک لەجێگایەکتا بچووکترین بەرژەوەندیان دەکەوێتە مەترسیەوە خێرا کاردانەوە نیشان دەدەن و بڕیارنامە دەردەکەن بەڵام بەرامبەر بە میانمار بێ دەنگەیان کردووە.