ئه‌یلوول 09, 2017 20:30 Asia/Tehran
  • زەریف: سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی تاوانکاریی بە دژی موسوڵمانانی میانمار لێک بدەنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی زانست و تەکنۆلۆژیا لە قەزاقستان ، جەنایەت لەدژی موسوڵمانانی میانمار لێک ئەدەنەوە.

" محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکارت ئیسلامی لە بەشی زانست و تەکنۆڵۆژیا هاوڕی لەگەڵ " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران چووە بۆ قەزاقستان ، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران ڕایگەیاند : لەماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو پێوەندی بەربڵاو لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی دادەمەزرێت وبڕیارە هەتا لە جڤێنی وڵاتانی ئیسلامی جەنایەت گەلیک کە لەدژی موسوڵمانانی میانمار ڕوو دەدات ،لێک بدرێتەوە. زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە سەرەتاوە پێو شوێنی دامەزرانی کۆبوونەوە بۆ لێکدانەوەی جەنایەتەکان لەدژی موسوڵمانانی میانمار لە ئاستانەی قەزاقستانی گرتووە، وتیشی: بە پێشنیاری بڕیک لە وڵاتانی بەشداری کاری قەزاقستان وەکوو وڵاتی میواندار وتورکیا وەکوو سەرۆکی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی پێ وشوینی دامەزرانی ئەم کۆبوونەوەیە دەگرن. وەزیری دەرەوەی ئێران پیداگری کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدات هەتا هەڵوێستیکی تاقانە لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی لە هەمبەر جەنایەت لەدژی مرۆڤایەتی لەهەمبەر موسوڵمانانی میانمار بگرێتە پێش. لە ڕۆژی هەینی بیست وپێنجی ئۆت هەتا ئێستاکە لە شەپۆلی نوی پەلامارەکانی سەرکوت کارانە ودەسدرێژکارانە ی سوپای میانمار لەدژی موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە پارێزگەی ڕاخین . لەڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ، فرەتر لە شەش هەزار موسوڵمانی ڕوهینگیایی کوژران وهەشت هەزار کەسی تریش بریندار بوونە. 

سەرپەیڤ