ئه‌یلوول 11, 2017 16:17 Asia/Tehran
  • ڕەخنە لە بێ دەنگەی کۆمەڵگاکانی مافی مرۆیی لەهەمبەر تاوانکاریی لەدژ موسڵمانانی میانمار

فراکسیۆنی مافی مرۆڤی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە شەرمەزارکردنی رەگەزکوژیی موسڵمانان لە میانمار، ڕەخنەی گرت لە بێ دەنگەی کۆمەڵگاکانی هاوپێوەند بە مافی مرۆڤ لەهەمبەر تاوانکارییەکانی سوپاو بوداییەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، فراکسیۆنی مافی مرۆڤی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دۆلارەکانی ئەمریکاو عەرەبستان بووەتە هۆی بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگاکانی مافی مرۆڤیی لەهەمبەر تاوانکارییەکان لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیایی.

خوێندکارانی ئێرانیش رۆژی یەکشەممە بەگردبوونەوە لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەتاران داوایان لە وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵگا جیهانییەکان بەتایبەت ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد، کۆتایی بێنن بە بێ دەنگەکردنیان لەهەمبەر قڕکران و کوشتاری موسڵمانانی میانمار.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیر دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش رۆژی پێنج شەممە پێی داگرت؛ هیچ پاسایەک نییە بۆ ئەوەی کۆمەڵگای جیهانی ڕێگە بدات، کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی رۆهینگیایی لەبەرچاوەکان، درێژەی بێت.

لە ڕۆژی هەینی٢٥ی ئاگۆستەوە تائێستا لە شەپۆلی نوێی پەلاماری سەرکوتکارانەو دەسدرێژکارانەی سوپای میانمار لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا لە پارێزگای راخین، لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، زیاتر لە شەش هەزار موسڵمانی رۆهینگیایی کوژران و هەشت هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

پارێزگای راخین لە ساڵی٢٠١٢وە شایەتی پەلامارەکانی سوپای میانمار و بوداییە توندڕەوەکان لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیایە. یەک ملوێن موسڵمانی رۆهینگیا لەمافی شارومەندی لە میانمار بێ بەشن.

سەرپەیڤ