ئه‌یلوول 12, 2017 12:40 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی:  ڕێگاچارەی مەسەلەی میانمار، هەنگاوی بە کردەوەی وڵاتانی موسڵمانە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕەخنە لە بێدەنگە کردن و خەمساردی کۆڕ و کۆمەڵگە جیهانییەکان و بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ لەهەمبەر ڕووداوە کارەساتبارەکانی میامنار پێی داگرت: ڕێگاچارەی ئەم مەسەلەیە، هەنگاوی بە کردەوەی وڵاتانی موسڵمان و گوشاری سیاسی و ئابووری لە سەر دەوڵەتی دڵڕەق و بێ بەزەیی میانمارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری؛ "حەزرەتی  ئایەتووڵڵا خامەنەیی" ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ(سێشەممە) لە دەسپێکی وانەی خارجی فیقهـ بە پێداگری لە سەر پێویستی هەڵگیرانی هەنگاوی بە کردەوە لە لایەن دەوڵەتانی ئیسلامییە، فەرمووی: هەڵبەت مەبەست لە هەنگاوی بە کردەوە لەشکەرکەشی نییە بەڵکوو دەبێ گوشاری سیاسی، ئابووری و بازرگانی خۆیان لە سەر دەوڵەتی میانمار پەرە پێ بدەن و دژ بە ئەم جەنایەتانە لە کۆڕ و کۆمەڵگە جیهانییەکان هاوار بکەن.

حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە تەوەرەی کارەساتەکانی میانماری بە پێویست زانی و ڕایگەیاند: جیهانی ئەمڕۆ جیهانی زوڵم و زۆرە و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ شانازی بە خۆیەوە بکات کە هەمیشە هەڵوێستی راشکاوانە و بوێرانەی خۆی دژ بە زوڵم و زۆر ڕاگەیاندووە ئێستا ئەو زوڵم و  زۆرە لە هەر سووچێکی جیهاندا ڕووی داوە ، چ لە فەلەستینی داگیرکراو و لەلایەن زایۆنییەکانەو،ە چ لە یەمەن و بەحرەین و چ لە میانماردا.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بچووک کردنەوەی کارەساتەکەی میانمار تا ئاستی شەڕێکی ئایینی لە نێوان موسڵمانان و بوداییەکانی بە نادرووست زانی و فەرمووی: هەڵبەت ئەگەری ئەوە لە ئارادایە لەم ڕووداوەدا مەسەلەی دەمارگرژی ئایینی کاریگەری دانابێ، بەڵام ئەم مەسەلە مەسەلەیەکی سیاسییە لەبەر ئەوەی کە جێبەجێ کارەکەی دەوڵەتی میانمارە و لە سەرۆکایەتی ئەو دەوڵەتەیش لە دەستی ژنێکی دڵڕەقی بێبەزیدایە کە خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی بردۆتەوە کە دوابەدوای ئەم ڕووداوانە لە راستیدا دەبێ بڵێین خەڵاتی ئاشتی نۆبێل مردووە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بە ڕەخنە گرتن لە بەسەندە کردنی سکرتێری گشتیی نەتەوە  یەکگرتووەکان بە ئیدانە کردنی جەنایەتەکان لە میانمار ڕاشکاوانە فەرمووی: بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ کە هەندێ جار بۆ سزادرانی تاوانبارێک لە وڵاتێکدا، هەرا و هوریا وەڕێ دەخەن، بەڵام دەبینین کە لەهەمبەر قەڵاچۆ کران و ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی میامنار، هیچ کاردانەوەیەک نیشان نادەن.

سەرپەیڤ