کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران سەبارەت بە میانمار، سبەینێ
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : کۆبوونەوەی نائاسایی ئەم کۆمیسیۆنە سبەینێ چوارشەممە لەسەر پرسی میانمار و ڕەگەزکوژی موسوڵمانان لەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت.
کەمال دیهقانی فیرووزئابادی جێگری سەروکی کۆمیسیونی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی : لەم کۆبوونەوەیە بانگێشتنی بەرپرسانی هاوپێوه ند بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە کراوە بۆ پێ و شوێن گرتنی دوایین کردەوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە میانمار .
دێهقانی فیرووزئابادی وێڕای پەژارە دەربڕین لە ڕەوشی نالەباری موسوڵمانانی میانمار وتیشی : وڵاتان دەبێ لە دەزگەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان داوا بکەن کە لە پێناو چارەسەرکردنی گرفتی موسوڵمانانی میانمار هەوڵ بدەن .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەرەتای کۆبوونەوەی وانەی خارجی فیقهی ئیسلامی وێڕای ڕەخنە گرتن لە بێ دەنگە کردن و کەمتەرخەمی کۆمەڵگەکانی جیهانی و بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ بەرامبەر ڕووداوەکانی کارەساتباری میانمار پێداگرییان کرد : ڕێگەچارەی ئەم پرسە، هەوڵی بە کردەوەی وڵاتانی موسوڵمان و گوشاری سیاسی و ئابووری بۆسەر دەوڵەتی بێ ڕەحمی میانمارە.
لە ڕۆژی هەینی بیست و پێنجەمی ئووتەوە هەتا ئێستا بە هۆی شەپۆلی نوێی پەلاماری سەرکوتکارانە و دەستدرێژکارانەی سوپای میانمار بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا لە پارێزگەی راخین، ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ، زۆرتر لە شەش هەزار موسوڵمانی روهینگیایی کوژراون و هەشت هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.