محەممەد جەوادی لاریجانی: جاڕدەرانی مافی مرۆڤ دەستیان سوورە بەخوێنی گەلانی ناوچە
سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادەوانیی ئێران، وتی: جاڕدەرانی مافی مرۆڤ بۆ وێنە ئەمریکا، دۆسییەیەکی زۆر ڕەشیان لەوبارەوە هەیە چونکە دەستیان بە خوێنی خەڵکی یەمەن، ئێراق و سوویا سوورە.
محەممەد جەوادی لاریجانی دوێشەو(سێ شەممە) لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی خەبەری رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران وتی: بنەمای مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی، پاراستنی مەزنایەتی و کەرامەتی مرۆییەو ئێران لەواری نێودەوڵەتیدا، لەمافەی خۆی بەرەڤانی دەکات.
سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە تۆمەت و بوختان هەڵبەستنەکانی رۆژاوا بۆ ئێران، هەمان بابەتە کە دەستی خۆیانی تێدایە، وتی: تۆمەت پاڵدانەکانی رۆژاوا لە ئێران، هێچ بنەمایەکی نییەو ئەوان بەجاران لەوبارەوە ریسوا بوون.
ناوبراو، بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژ ئێرانی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ زانی و وتی: بایکۆت، مافەکانی گەل لەبەین دەباو ئەمریکییەکان لەبەر ئەوەی وڵاتێک کە خۆشیان ناوێ ، گەمارۆ و بایکۆت دەکەن.
لاریجانی هەروەها بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ، ڕێککەوتنی چوار کۆیەک نییە، وتی: ئوروپا دەبێ بزانێ ئەگەر ئەمریکا پێبەند بە بەڵێنییەکانی لەمەڕ بەرجام نەبێ، ئیدی بەرجام بێ مانا دەبێ.
سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران سەبارەت بە بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش وتی: سپای پاسداران، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەی تووشی کێشە کردووەو پیلانەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، سووریاو یەمەن بێ ئاکام کردووە.