ئامولی لاریجانی : ڕاپۆڕتی مافی مڕۆڤی دژی ئێران دووپاتکردنەوەی تۆمەتی نەیارانە
سەرۆکی هێزی دادی ئێران وێڕای ئاماژە بە ڕاپۆڕتی ڕ اپۆڕتنێری تایبەتی مافی مڕۆڤی ئێران وتی :ناوەڕۆکی ئەو ڕاپۆڕتە هەر دووپاتکردنەوەی تۆمەتەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن سەرچاوەکانی دژی شۆڕشی ئیسلامی و نەیارانە وه یه .
ئایەتۆڵڵا سادقی ئامۆلی لاریجانی ڕۆژی دووشەمە لە دانیشتنی بەرپرسانی باڵای دادەوانیی وتیشی : ڕاپۆڕتی ڕاپۆڕتنێری تایبەتی مافی مڕۆڤی ئێران بە پێی وتەی کەسانێکە کە بە تاوانی سیخووڕی دادگایی و مەحکووم کراون دژبەرانێک کە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران پیلانیان گێڕاوە و خەڵکیان تێڕۆڕ کردووە . عاسیمە جەهانگیر ڕاپوڕتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری مافی مڕۆڤی ئێران لە ڕاپۆڕتی شەش مانگەی یەکەمی 2017 ی خۆی بە ڕەخنە گرتنی دووبارە لە جێ بە جێ کرانی یاسای ئیسلامی قیساس لە ئێران لە بانگەشەیەکی دووپاتکراوە دا ڕاپۆڕتی داوە سەبارەت بە پێشێلکرانی مافی مڕۆڤ لە ئێران . سەرۆکی هێزی دادی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە هەڵس و کەوتی دوو فاقانەی ڕۆژئاوا لە گەڵ پرسی مافی مڕوڤ و وتی : تۆمەتەکانی مافی مڕۆڤ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە حاڵێکدایە کە بە نێوبژیوانی وڵاتانی ڕوژئاوایی بەر دەگیردرێت بە دەرکردنی بڕیارنامە لە هەمبەر ڕەفتاری سەفاکانەی ڕژیمی زایونی و ڕژیمی منداڵ کوژی سەعوودی . ئامولی لاریجانی بە وتنی ئەوەی کە دیاری کردنی ڕاپۆڕتنێری تایبەتی مافی مڕۆڤ بۆ ئێران لە لایەن ئەمریکا و ئووروپا وە لە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونی و عەەبستان کەم ناکاتەوە جەختی کرد ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا هەروا لە هەمبەر کوشتاری گەلی یەمەن و بوردمانی بەربڵاوی ئەو وڵاتە لە لایەن سەعودیەکانەوە بێ دەنگەیان کردووە .