گوێزرانەوەی بریندارانی بوومەلەرزەی کرماشان لەڕێی فڕۆکەخانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i314476-گوێزرانەوەی_بریندارانی_بوومەلەرزەی_کرماشان_لەڕێی_فڕۆکەخانەوە
جێگری بەرپرسی کۆمپانیای فڕۆکەخانەکان و گەشتی ئاسمانیی ئێران، وتی: لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد، بەشێکی تایبەت تەرخان کراوە بۆ تەرکیزی فڕۆکەو کۆپتەرەکان بۆ گواستنەوەی برینداران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2017 12:27 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی بریندارانی بوومەلەرزەی کرماشان لەڕێی فڕۆکەخانەوە

جێگری بەرپرسی کۆمپانیای فڕۆکەخانەکان و گەشتی ئاسمانیی ئێران، وتی: لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد، بەشێکی تایبەت تەرخان کراوە بۆ تەرکیزی فڕۆکەو کۆپتەرەکان بۆ گواستنەوەی برینداران.

حوسێن ئیسفەندیاری لە پەیوەندیی تەلەیفونی لەگەڵ پەیامنێری ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، وتی: لە بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو، ژێرخانی فڕۆکەخانەکانی کرماشان، سنەو ئیلام زیانیان دیتوەو هێمنی هەر سێک فڕۆکەخانەکە جێگیرە.

ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: تاران هاواهەنگییەکان بۆ گەشتەکانی فریاکەوتن بۆ سێ فڕۆکەخانە ئەنجامیگرتووەو لەئامادەیی دان.

ئیسفەندیاری پێی داگرت: حەفتا بریندار لە فڕۆکەخانەی کرماشان لەحاڵی گوێزرانەوەدان و تائەو ساتە ئامانجەکەی تارانە بەڵام ڕێگای دەقیقی لەلایەن ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیران دیاری دەکرێ.

ئەسفەندیاری وتیشی: فڕۆکەخانەی مێهراباد ئامادەی وەرگرتن بۆ گواستنەوەی هەموو گەشتەکانە.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ناوەندی قەیرانی پارێزگای تاران لە فڕۆکەخانەی مێهراباد پێکهاتووەو هیچ بەرتەسکییەک بۆ خرانەڕووی ڕاژەکارییەکان لەبەردەمدا نییە، جەختی کرد: ژمارێکی زۆر کۆپتەر لەڕێگای فڕۆکەخانەی کرماشان لەهاتووچۆ دان و برینداران دەگوێزنەوە.