مانشێتی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌کانی ئێران به زمانی کوردی بۆ کرماشان
ئه‌مڕۆ به هۆی کارهساهتی بوومه‌له‌رزه له کرماشان زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی ئێران به زمانی کوردی مانشێتی یه‌که‌می خۆیان بڵاو کرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی ئێران له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ و دوێنێ خۆیاندا به هۆی کاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه له ئێران تیتری یه‌کی خۆیان (مانشێتی یه‌که‌میان) به زمانی کوردی بڵاو کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕۆژنامه سه‌رانسه‌ریانه که له هه‌موو وڵات‌دا بڵاوده‌بێته‌وه، به مه‌به‌ستی هاوخه‌می ده‌ربڕینی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان به زمانی کوردی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا ڕاگه‌یاند.
له‌م نێوانه‌دا ڕۆژنامه‌ی " ئێران " که ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێرانه له مانشێتی یه‌که‌می خۆیدا به کوردی نووسی: ئێران له خه‌می کرماشان.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی "قانون" به زاراوه‌ی که‌لهوڕی نووسی: ژان ت ژان ئێرانه.
ڕۆژنامه‌ی "جامه‌عه‌ی فه‌ردا"ش نووسی: ڕۆڵه‌ی عه‌زیزیم ڕۆڵه‌ی بێ که‌سم.
ڕۆژنامه‌ی "هه‌مبه‌سته‌گی"ش نووسی: فرمێسکی ئێران.
ڕۆژنامه‌ی "عه‌سه‌لوویه" که له باشووری ئێران ده‌رده‌چێ نووسی: " کاره‌ساتی کرماشان دڵی بووشهرییهکانی ته‌زاند."
ڕۆژنامه‌ی "ئیعتماد" له لاپه‌ڕه‌ی یه‌کی خۆی به بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پیره پیاوێکی ئاواره بووی کرماشانی نووسی: ته‌نیا نید کرماشان.
شایانی باسه که شه‌وی دووشه‌مه کاتژمێر ۹ و ۴۸ خوله‌ک بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی ۷.۳ ڕیشته‌ر له سنووری ئێران و هه‌رێمی کوردستان ڕوویدا و دواجار چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی دیکه شاره سنوورییه‌کانی پارێزگای کرماشان و کوردستانی گرته‌وه. له‌م نێوانه‌دا شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو له کرماشان زیاترین زیانی به‌ر که‌وتووه.