تشرینی دووه‌م 25, 2017 12:46 Asia/Tehran
  • لاریجانی: بنبڕکرانی تیرۆریزم، پێویستی بەهەوڵی گشتی کۆمەڵگای جیهانی هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکەی میسر، جەختی کرد: بنبڕکرانی شێوازە جۆربەجۆرەکانی تیرۆریزم، پێویستی بەهەوڵی گشتیی کۆمەڵگای جیهانی وهاوکاریی هەموو وڵاتان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێلگیرانەی ئاخێزگەی فکری ولایەنگرانی گرووپە تاوانکار و تەکفیرییەکان.

تەقینەوەی بۆمب و دەسڕێژ بۆسەر نوێژخوێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتێک لە پارێزگای سینای باکووریی میسر، لانیکەم٢٣٥کوژراو و ١٥٠ برینداری لێکەوتەوە، تائێستا هیچ گرووپ ولایەنێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دوێنێ هەینی لەپەیامێکی ڕوو لە عەلی عەبدولعال سەیید ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر، پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر مزگەوتی ئەلعەریشی میسری شەرمەزار کرد.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها گیان لەدەست دانی ژمارێک لە نوێژخوێنانی موسڵمانی میسری، لە پەرلەمان، حکومەت و جەماوەری میسری سەرەخۆشی کرد و بۆ بەجێماوانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی پارێزگای سینای باکووریی میسر، پشوودرێژی و ئۆقرەگرتنی بەئاوات خواست.

سەرپەیڤ