شەمخانی : بایەخ دانی ئێران بە مافی مرۆڤ سەرچاوەگرتوو لە بنەماکانی یاسای بنەڕەتیە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ، سەرنجی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مافی مرۆڤی سەرچاوەگرتوو لە بنەما وئەرکەکانی بنەڕەتی وپیداویستیەکانی یاسای بنەڕەتی زانی .
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران ئەمڕۆ سی شەممە لە کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی دەنگدانەوەی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە یاسای سزادانی ئێران وتی: ئەگەرچی نیزامی زاڵیەتی خواز بە کەش سازی دوژمنکارانە وسیاسی لەدووی کەش سازی و کێشە نانەوە بۆ ئێرانە بە بیانوی مافی مرۆڤە بەڵام ئەم مەسەلە نابێ ببێتە کۆسپی سەر رێگای چاوەدێری بەردەوام وبۆ نەهێشتنی خاڵە لاوازەکانی بێت. شەمخانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ، بنەمای بەرائەت وڕەفعەت ، بەردی بناغەی نیزامی دادەڤانی بریتی لە ئاموزە کانی دینی ڕەحمانیە وتی: لەبەرچاوگرتنی دروستی ڕێ وڕەسمی سزادان لە دیاری کردنی ئەرکی دۆسیە جۆربەجۆرەکان وسەرنجدان لە دەرکرانی بڕیارەجۆربەجۆرەکان وسەرنج دان بەهۆی یاساوڕێسابۆ دەسگیرکران، لە زەرورەتەکانی کەیفی سازی نێزامی پیداچوونەوەی دادەڤانی یە. دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران هەروەها بە پیداگری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بەبڕانە لەگەڵ گەندەڵی وتی: میدیاکان دەبێ بە زمانێکی ڕوون ولە سێبەری پارێزوانی دادەڤانی زانیاری گەیاندنی دروست ڕە چاو بکەن لە بارەی گەندەڵی سە لمێنراو لە هەرئاستێک دا. کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی دەنگدانەوەی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە یاسای سزادانی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە تاران دەستی بەکار کرد. ئەم کۆبوونەوە یەک ڕۆژەیە لە دوو مژاری " دەنگدانەی بنەکماکانی مافی مرۆڤ لەیاسای سزادان، ودەوری ڕێکخراوی سەدا وسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران لە زانیاری گەیاندن وفێرکاری مافەوانی ، گەڵاڵەڕێژی کراوە.