کانونی دوھەم 16, 2018 19:33 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی : غەڵەت و سەهووی ئەمریکا سەبارەت بە قودس ، بە ئەنجام  ناگات

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی کردەوەی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە قودسی بە غەڵەت و سەهووی زیادی وەسف کرد و فەرمووی : ئەوان ناتوانن وەها کارێک بکەن و هەوڵەکانیان نەزۆک دەبێ .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی  نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما خامنەیی، ئێوارەی ئەمڕۆ  سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی میوانانی بەشدار لە  سێزدەهەمین  کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتە ئیسلامییەکان  پرسی فەلەستینی لە سەرووی پرسەکانی  دونیای ئیسلامەوە  وەسف کرد و فەرمووی  :  لە پرسی فەلەستین دا  سێ ڕووداوی  داگیرکردنی  وڵات و خاک، دوورخستنەوەی بەکۆمەڵ و بەملوێنانی خەڵک  و کوشت و بڕ و تاوانی گەورەی مرۆڤایەتی  ڕووی داوە کە ئەو زوڵمە لە مێژوودا  بێ وێنەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی بەرگری کردن لە فەلەستینی بە ئەرکێکی هەموانی زانی و  جەختی کرد :  نابێ  وابیر بکرێتەوە کە  بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بێ سوودە   بەڵکوو  بە ئیزن و  گەورەیی خودا   خەبات و تێکۆشان  لەبەرانبەر ڕژێمی زایۆنی دا دەگاتە ئەنجام   هەر ئەو جۆرەی کە خۆڕاگری  لە چاو ساڵانی پێشوو پێشکەوتنی  بە خۆیەوە بینیوە  .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، وەبیری هێنایەوە  ئەو حکومەتانەی کە لە ناوچەکەدا  یارمەتی ئەمریکا دەدەن و  هاوکاریی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن بۆ ئەوەی  شەڕی برایانی موسوڵمانی ئێمە بکەن، تووشی خەیانەتێکی  گەورە و ئاشکرا  بوون هەروەک  ئەوەی کە سەعوودییەکان خەریکن دەیکەن .

حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامنەیی  بە ئاماژە بەوە کە زایۆنیستەکان  سەردەمانێک  دروشمی لەنیلەوە تا فوراتیان بەرز دەکردەوە بەڵام ئێستا  بۆ پاراستنی  خۆیان  ناچارن  چوار دەوری خۆیان دیوار بکێشن،  جەختی کرد: بێگومان فەلەستین  مێژوویەکە لە بەحرەوە  تا نەهر  واتە  لە زەریاوە تا  ڕووبار و  قودسیش  پایتەختیەتی و  ئەم ڕاستییە  ناشێوێندرێت.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە ئاماژە بە باسکرانی پرسەکانی میانمار و کەشمیر لە کۆبوونەوەی پەرلەمانە ئیسلامییەکان و  لە هەمان حاڵدا  غافڵ بوون لە باسکردنی  پرسە یەکجار گرینگەکانی یەمەن و بەحرەین لەو کۆبوونەوانەدا فەرمووی  :  نابێ کارێک بکرێ کە  ئیمپراتووری  پڕمەترسی بانگەشەکردنی ڕۆژاوا، کە زۆرتر لە لایەن زایۆنیستەکانەوە  بەڕێوە دەبرێت  پرسە گرینگەکانی دونیای ئیسلام بخاتە پشت گوێ  و بە پیلانی بێ دەنگە لێ کردن  پرسە سەرەکییەکانی ئوممەتی ئیسلامی  بسڕێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما خامنەیی وێڕای جەخت لەسەر پێویستیی  یەک خستنی  توانای وڵاتانی ئیسلامی  فەرمووی  : نابێ مۆڵەت بدرێت  ناکۆکی و شەڕ و خوێن ڕشتن   لە دنیای ئیسلامدا  کە سەبەبکارە سەرەکییەکەی  ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکانن ،  بەستێن و  هەلێکی لەبار   وهێمن  بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بخوڵقێنێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما  خامنەیی بە ئاماژە بە بانگەشەی  ئەمریکا بۆ  داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ فەرمووی  :  کەسێک کە ئەمڕۆ لە ئەمریکا کاربەدەستە، بە ئاشکرا و بە پانەوە  هەڵوێستی  وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێ، هەڵبەت  پێشینیانیشی  هەر ئەو هەڵوێستەیان هەبوو بەڵام بە ڕاشکاوی و بە ئاشکرا  ڕایان نەدەگەیاند و نموونەی بەرچاوی ئەم هەڵوێستە لێدوانی ئەم دواییەی ئەو سەبارەت بە ئەفریقا و ئەمریکای لاتین و ڕەگەزەکانی ترە کە نموونەیەکە  لە هەوڵدان دژی مافەکانی مرۆڤ. هەربۆیە دەبێ ئەم بانگەشە درۆیینیانە لە هەڵڵا بدرێن .

حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما خامنەیی ، یەکێکیتر لە دیعایە و بانگەشە ناڕاستەکانی حکومەتی ئەمریکای  بە پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وەسف کرد و فەرمووی : دەبێ بە باشکردنی ڕاستییەکان و لە هەڵڵا دانی درۆ بوونی  ئەو بانگەشانە  خەڵک ڕوون بکرێنەوە و  ڕای گشتی و نوخبە و بلیمەتەکان  ئاگادار بکرێن .

سەرپەیڤ