سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران لە شوێنەوارە مێژووییەکانی حەیدەرئابادی هیندستان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دووهەم رۆژی سەفەری بۆ حەیدەرئابادی هیندستان سەردانی بینای مێژوویی "قوتبی شاهی"ی ئەو شارە لە ناوەندی ئەیالەتی تلنگانای کرد.
کۆمەڵە جەمسەری شاهیان لە ساڵی١٥١٨ی زایینی لەناوچەی حەیدەرئاباد لەباشووری هیندستان دامەزرو لەساڵی١٦٨٧ی زایینی لەبەین چوو. پاشاکانی جەمسەری شاهی شیعەو لە کەوشەنی پاشایەتی بەدەسەڵاتی خۆیاندا زمان و کولتوری فارسییان پەرەپێدا.
پاشاکانی جەمسەری شاهیان بەسەرنجدان بە پێشینەی ئەتنی و هۆگرییە مەزهەبییەکان، پەیوەندیی زۆر نزیکیان لەگەڵ ئێران و شاکانی سەفەوییەدا هەبوو.
بڕیارە حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ لە نوێژی هەینیی حەیدەرئابادی هیندستان وتاربدا و لەگەڵ ژمارێک لە ئێرانیانی دانیشتووی ئەیالەتی تلەنگانای هیندستان دیدار و وتووێژبکات.
رۆحانی هەروەها رۆژی پێنج شەممە لەنێو زانایانی دینیی شیعەو سوننەی حەیدەرئابادی هیندستان بەئاماژە بە خاڵە هاوبەشە مێژوویی و کولتورییەکانی دوو نەتەوە، وتی: هەڵگری پەیامی برایەتی و دۆستایەتی گەلی ئێرانە لەگەڵ نەتەوەی مەزنیی هیندستاندا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی پێنج شەممە لەسەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی لەسەر بانگهێشتنی نارندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان، بۆ سەردانێکی فەرمیی سێ ڕۆژە گەیشتە حەیدەرئابادی هیندستان.
ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمیی لە سەرۆک کۆماری ئێران سبەی سەممە لەدێهلی نوێ بەڕێوە دەچێ. لەسەفەری رۆحانی بۆهیندستان، پانزە ڕێککەوتننامەو یادداشتی هاوکاریی بازرگانی و ئابووریی لەنێوان دوو وڵاتدا مۆردەکرێ.