رۆحانی: یەکپارچەیی جیهانی ئیسلام لەدژ دوژمنان و رژیمی زایۆنیستی، پێویستە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەگەر موسڵمانانی جیهان یەکگرتوو بوونایە، ئەمریکا نەیدەوێرا بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنی ڕابگەیێنێ و هەر ڕۆژ دەسدرێژی بکاتە سەر مافی فەلەستینیان.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی هیندستانی کردووە، پاش بەشداربوون لە نوێژی هەینیی"مەککە مزگەوت"ی شاری حەیدەرئاباد لە قسەگەلێکد، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هیچ ڕێگایەک نییە جگە لە وەحدەت و یەکڕیزیی هەموو موسڵمانانی جیهان ، وتی: کەسانی دیکە دەیانەوێ بێ ڕێزی بە موسڵمانان بکەن، بەڵام موسڵمانان بەدرێژایی مێژوو خاوەن زانست و شارستانییەت و مەزنایەتی بووەو داهاتووی جیهان هی موسڵمانانە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتی هەموو گەلانی موسڵمانی داوەو ئامادەیە ئەو یارمەتییانە بەردەوام بکات، هەربەوجۆرەی کە یارمەتیی گەلانی ئێراق، سووریاو لوبنانی داوە.
رۆحانی، هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ژیاری ماددی ناتوانێ ئاسایشی پاوەجێ سەقامگیر بکات، وتی: ئەنجامی شارستانییەتی ڕۆژاوا لە ئەمریکا، کوشتاری بەکۆمەڵ و هەموو ڕۆژێک لە قوتابخانەکان، زانکۆکان و شەقامەکانی ئەو وڵاتەیە.
سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەرایەتی ئێران، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە ئاسایش و هێمنیی پاوەجێ لە هیندستان، وتی: دوژمنان نایانەوێ موسڵمانان پێکەوە یەکدەنگ و یەکگرتوو بن بەڵام خەڵکی هیندستان و ئێران لەبواری زانست و ژیاری یەکگرتوو و لەتەنیشت یەکتردابوون.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی پێنج شەممە لەسەرووی شاندێکی پایەبەرزی سیاسی و ئابووریی گەیشتە حەیدەرئابادی هیندستان. ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمیی لە سەرۆک کۆماری ئێران سبەی(شەممە) لە دێهلی نوێ بەڕێوە دەچێ.