شوبات 18, 2018 08:19 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی گەڕایەوە بۆ تاران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سەفەرێکی سێ ڕۆژە بۆ هیندستان بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە گەڕایەوە بۆ تاران .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن  روحانی  لەم سەفەرەی دا کە لە دوو بەشی فەرهەنگی و سیاسی ئەنچام بوو لە قۆناخی یەکەم ، گەیشتە شاری  حەیدەر ئاباد لە باشووری هیندستان  و وێڕای  سەردانی کەلەپووری مێژوویی و فەرهەنگیی ئێرانییانی هیندستان، لەنێو کۆڕی ئێرانییەکانی دانیشتوو و لە کۆڕی  نوێژکەرانی ڕۆژی هەینیی حەیدەر ئاباد لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی فەرهەنگیی دوو وڵاتی ئێران و هیندستان پێداگریی کرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی قۆناخی دووەمی ئەم سەفەرەی بەیانی ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوون لە دێهلی نوێ  وێڕای دیدار و وتووێژ لەگەڵ رام نات  کۆڤبەند سەرۆک و نارندرا موودی  سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە ڕێ وڕەسمی مۆرکرانی  سەنەدوبەڵگەی هاوکاریی نێوان دوو وڵات بەشداری کرد و لەگەڵ ژومارێک لە بلیمەتانی هیندستانیش دیدار و وتووێژی کرد  . 

ڕێککەوتننامەی دووری کردن لە گرتنی ماڵیاتی دووئەوەندە، لێکگەییننامەی  هەڵوەشاندنی ویزەی سیاسی، لێک گەیین نامەی هاوکاری لە بواری وزە، لێکگەییننامەی هاوکاری  لە بواری ئانتی دامپینگ، لێک گەییننامەی هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کاتیی فازی یەکی  بەندەری یەکەمی  چابەهار لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لێک گەییننامەی هاوکاری نێوان بەشگەی پۆستی ئێران و ئیدارەی پۆستی هیندستان  و لێک گەییننامەی هاوکاریی نێوان بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئافرەتانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزارەتی کاروباری ئافرەتانی هیندستان لە نموونەی ئەو لێک گەییننامە مۆرکراوەکانەی نێوان دوو وڵات بوو .

 

سەرپەیڤ