ئادار 10, 2018 11:26 Asia/Tehran
  • ئێران : ئەمریکا و ئوروپا لێوەشاوەیی دوان لەسەر مافی مرۆڤیان نیە

جێگری دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران بۆ کاروباری مافی مرۆڤ گوتی : ئەمریکا و ئوروپا بە هۆی ئەنجامدانی تاوانکاری ، لێوەشاوەیی قسە کردن لە بارەی مافی مرۆڤیان نیە .

محمەد جەواد لاریجانی جێگری دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران بۆ کاروباری مافی مرۆڤ رۆژی شەمە لە سەروبەندی بەشداری کردن لە سی و حەوتەمین ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ وتیشی : وڵاتانی رۆژاوایی ئاکاری دەسدرێژکارانەیان هەیە لە بەرامبەر ملوێنان مرۆڤ و مافی ئەوانیان پشت گوێ خستووە .

جێگری دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران بۆ کاروباری مافی مرۆڤ گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاکاری دەسدرێژکارانە لە بەرامبەر مافی مرۆڤ هەستیارە و پەردە لائەدا لەسەر ئاکاری دەسدرێژکارانەی ئەمریکا و ئوروپا کە هەستی مرۆڤ دۆستانە و مافی مرۆییانەشیان پێداوە.

جێگری دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران بۆ کاروباری مافی مرۆڤ گوتی : هەزاران کەس لە یەمەن کوژراون و ملوێنان کەسیش لە وڵاتەدا لەبەردەم برسیەتی مەترسیدار دان بەڵام دەسدرێژکاران بە مافی یەمەن داکۆکیان لێدەکرێ .

سی و حەوتەمین داینشتنی ساڵانەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان لە 26 ی شوباتی رابردووەوە لەشاری ژنێڤی سویس دەستی بەکار کردووە و تا 23 ی مارسی پێدەچێ .

سەرپەیڤ