نیسان 25, 2018 17:35 Asia/Tehran
  • هەناردەکرانی رۆژانەی حەوتسەت هەزار بەرمیل نەوتی ئێران بۆ هیندستان

وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند: فەرمانبەران و بەرپرسانی پاڵاوگەکانی هیندستانی لەمانگی ئاڤریلی٢٠١٨، کڕینی نەوت لە ئێرانیان گەیاندە ڕێژەیەکی کەم وێنەی نزیک بە حەوتسەت هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا.

بەپێی ڕاپۆری وەزارەتی نەوتی ئێران، کەسانی پاڵێوکاری هیندستانی لەساڵی دراڤیی٢٠١٨-٢٠١٧ بەشێوەی مامناونجی رۆژانە٤٥٠هەزار بەرمیل نەوتیان لەئێران کڕیوە.

مانگی ئاڤریل یەکەم مانگی دەسپێکرانی ساڵی دراڤیی نوێی هیندستان دێتەئەژمار.

کەسانی پاڵێوکاری هیندستانی هەروەها لە ژولای ساڵی رابردوو، پێنج سەت هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێران کڕیبوو کە ڕیکۆردێک بوو لەساڵی٢٠١٧دا.

لەهەمان کاتدا، مامناونجی هەناردەی نەوتی ئێران لەساڵی دراڤیی نوێی ٢٠١٩-٢٠١٨ بۆ هیندستان زیادی کردووە.

سەرباری زەخت و گوشاری ئەمریکا لەسەر هیدنستان بۆ کەمکردنەوەی  ئاستی کڕینی نەوت لە ئێران، ئەو وڵاتە پاش چین، دووهەم کڕیاری نەوتی خاوی ئێرانە.

ڕادەی هەناردەی نەوت و شلەکە گازییەکانی ئێران ئێستا گەیشتووەتە دوو ملوێن و ٥٠٠هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا کە نزیک بەسەتا چلی بۆ ئوروپاو باقییەکەی بۆ وڵاتانی ئاسیایی هەناردە دەکرێ.

سەرپەیڤ