قاسمی: زەریف بڕیارە رۆژی شەممە سەردانی مۆسکۆ بکات
"بەهرام قاسمی"ی وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی وتی : "محەممەد جەواد زەریف"ی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارە سبەینێ (شەممە) بەمەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی ئێران ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە سووریا سەردانی مۆسکۆ بکات .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات، ١٦ مارچی ٢٠١٨یش لە ئاستانەی پیتەختی کازاخستان لە بارەی سوریا کۆبوونەتەوە .
سێ وەزیری هەر وەها، هاوڕێیەتی سەرۆک کۆمارانی خۆیان کردووە لە دانیشتنی ئانکارا لە ٤ ئاپریلی ٢٠١٨ لەبارەی سوریا دا.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران ڕوسیا و تورکیا پێش لەمەیش بە شێوەی سێ قۆڵی لەبارەی سوریا ڕاویژیان کردووە . کۆماری ئیسلامی ئێران وەکووو یەکێ لە وڵاتانی شٶیندانەری ناوچەکە بەردەوام بە دوای چارەسەری قەیرانەکانیی رۆژهەڵاتی ناڤین لە وان قەیرنای سوریا بووە لە رێ وتووێژ و ڕێگاچارەی سیاسیەوە.
هەر لەم پێوەندییە؛ دانووستانەکانی ئاستانە لە ژەنیڤەری ٢٠١٧ەوە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا، بەمەبەستی دامەزڕاندنی ئاشتی لە سوریا دەستپیکراوە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تێرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە وانە بەریتانیا و فەرەنسا داکۆکییان لیوە دەکرا بەمەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە .