زەڕیف دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی مۆسکۆ گەڕایەوە بۆ تاران
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەفەرێکی یەک ڕۆژە بۆ مۆسکۆ و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سوریا گەڕایەوە بۆ تاران .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی ڕۆژی شەممە کاتی گەیشتنی بۆ فڕگەی موسکۆ لەنێو کۆڕی پەیامنێران وتی : بۆ سەلماندنی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی دەبێ لە کارناسانی نێودەوڵەتی بێ لایەن لە شوێنەکە کەڵک وەربگیردرێت و کەس مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات و یان کاردانەوە پیشان بدات .
زەریف هەروەها لە چاوپێکەوتن لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هاوکارییەکانی دوولایەنە و هاوکاری ئابووری و بانکی و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتووێژی کرد .
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لە درێژەی مانەوەی دا لە مۆسکۆ لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و تورکیا بەشداری کرد و لە پرێس کونفرانسێکی هاوبەش هاوڕێ لەگەڵ لاورۆڤ و چاووش ئوغلو ڕێککەوتنە بەدەستهاتووەکانی شی کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەموان دەبێ قەبووڵی کەن کە ناکرێت ئامانجە سەربازییەکان لە سەر مێزی وتووێژ چارەسەر کەین وتی : بۆ کۆمەڵگەی جیهانی پێویستە لە وەها ڕەوشێک دا یارمەتی خەڵکی سوریا بدەن بۆ بنیات نانەوەی ئەم وڵاتە .