زەریف: کۆبوونەوەی ئاوی ئێران و ئەفغانستان پیکدیت
وەزیری دەرەوەی ئێران پرسی مافی ئاوی ئێران لە هیرمەندی لە وینەی پرسەکانی سەرەکی وتوویژی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان زانی و وتی: تا بە ئێستا ١٦ کۆبوونەوەی تایبەت بە مافی ئاوی هیرمەند بەڕێوە چووە و کۆبوونەوەی ئاوی دوو وڵات بەم زووانە لە تاران دا پێکدێت.
"محەممەد جەواد زەریف" رۆژی یەکشەممە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتیشی: پرسی مافی ئاوی ئێران لە هیرمەند و هەریرروود ساڵانی زۆرە مەسەلەی پێوەندیی ئێران و ئەفغانستانبووە و گرێبەستی ١٣٥١ دوای دەساڵ وتوویژ و دانووستان بەئاکام گەییشت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ،وتیشی: تا بە ئێستا ١٦ جار کۆبوونەوەی مافی ئاوی دوو و وڵات بە تاران و کابۆل یەکی لە پرسەکانیی سەرەکی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان مافی ئاوی ئێران لە هیرمەند بووە.
زەریف وتیشی: کۆبوونەوەی ئاوی ئێران و ئەفغانستان بەم زووانە لە تاران دا بەڕێوە دەچێت و بە سەرنج لە نۆرەی ئێران کە خولی ڕابردوو لە "زەرەنج" لە ستانی نیمروزی ئەفغانستان بەڕێوە چوو لەم جارە دەبێ لە تاران دا پیک بیت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکرد: ئەفغانستان لە درێژەی ساڵانی دوای سەرکەوتنیی شۆرشی ئیسلامی بەردەوام بە ئالۆزی نانەوە و قەیران لە ناوەوە بەرەو ڕوو بووە وئاسایش، پێشڕەوت و پەرەی ئەفغانستان بۆ ئێران گرنگایەتی هەیە.
" رووباری هیرمەند" لە ستانی هڵمەندی ئەفغانستان دەرژێتە نێو دەریاچەیەکی هاوبەش نێوان ئەفغانستان و ئێران . ئەم ڕووبارە لە ڕابردوو لە ئەفغانستان و ئێران دا ڕەوان بووە . جیایی هێرات لە خاکی ئێران لە ساڵی ١٨٥٧ زاینی و خۆبواردنیی دەستەڵآتداریەتی ئەفغانستان لە ڕەوان کردنیی رووباری هیرمەند لە خاکی ئێران،مەسەلەی مافی ئاوی ڕووباری هیرمەند وەک یەکێ لە مەسەلەکانی گرنگی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی دوو وڵاتی لێهاتووە .