حوزه‌یران 12, 2018 10:17 Asia/Tehran
  • سەفەری زەریف بۆ ئەفریقای باشوور

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕاوێژ کردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەفریقای باشوردا سبەی سێشەممە بەرەو ئەم وڵاتە وەڕێ دەکەوێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران وتی: "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سبەی سێشەممە بە مەبەستی قووڵتر کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئەفریقای باشور و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بەرەو پروتوریا وەڕی دەکەوێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری بۆ ئەفریقای باشوور لێژنەی باڵای سیاسی- ئابووری هاوڕێیەتی دەکات.

لە نێو وڵاتانی ئەفریقایی، ئەفریقای باشوور زیاترین سات و سەودای بازرگانیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە.

سەرپەیڤ