ڕەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیاکانی ھیندو پاکستان
وتەکانی ڕۆژی شەممەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاھەنگی فێرخوازیی خوێندکارانی زانکۆی ئیمام حسەین(ع) ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیا جۆربەجۆرەکانی ھیندو پاکستاندا ھەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئوردوی سەحەر، ڕۆژنامەو ماڵپەڕی ھەواڵیی ئێکسپرێسی پاکستان نووسی: ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرموویەتی: ئەمریکا بە تەنیایی شەڕی ئێرانی پێ ناکرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پێکھاتنی ھزاوپەیمانییە ناوچەییەکان لە لایەن ئەمریکای بۆ بەرنگاربوونەوەی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک بەڵگەیەکی دیکەی ھێزو دەستەڵاتی گەلی ئێران ھێنایەوەو وتیشی: ئەگەر ئەمریکا بە تەنێ بە ئامانجەکانی خۆی بگات، پێویستی بە پێکھێنانی ھاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی ڕووڕەش و کۆنەپەرستی ناوچەکە نەدەبوو.
بەڕێزی ھەروەھا پێشی داگرت کە: گەلی ئێران لە جێ و شوێنێکدایە کە دوژمنان زاتی پەلاماری سەربازی ، ئابووری و ئاسایشتی و سیاسییان نییە.
ڕۆژنامەو ماڵپەڕی ھەواڵیی دنیای پاکستانیش نووسی: حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، فەرموویانە: ئەمریکا بە نیازە بە گوشاروپاڵەپەستۆی ئابووری دەوڵەت بە چۆک دا بێنێ و گەلی ئێران دژی دەوڵەت بوورووژێنێ کە دیارە لەم بوارەدا ھەرەس دێنێ.
ڕۆژنامەی ھیندیی ئینقلابیش نووسیویەتی:حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وتوویانە:ئەمریکا بە نیازە تەوژمی ئابووری بخاتە سەر ئێران ھەتا گەل و دەوڵەت بەگژ یەکدا بباتەوە، بەڵام دیارە ئەمریکا ھەرەس دێنێ، چونکو لە ڕابردوو دا شەش سەرۆک کۆمارەکەی ئەمریکاش پێیان نەکرا ئێران بە چۆک دا بێنن.