سەرنج نەدانی هێند بە بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێڕان
سەرچاوەکانی میدیایی هێند بە پێشوازی کردن لە ناردنی دوهەمین باری گەنمی ئەم ولاتە بۆ ئەفغانستان لە ڕێگەی ئێرانەوە ،ئەم کردەوەیەی بە نیشانەی بی ئیعتنایی دیهلی نوێ بە بایکوتەکانی ئەمریکا لەدژی تاران زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری ئیرنا ، ماڵپەڕی " هلنیک شیپێنگ نێوز " کە کاریی ڕەسد کردنی چالاکیەکانی تیجاری دەریایی لە ئاستی نێودەوڵەتیە، لە لاپەڕەی خۆیدا ڕایگەیاند : دوهەمین گەمیی هەڵگری کانتینرەکانی مەزرەمەنی هێند کە بەرەو ئەفغانستان نێردراوە، سەرەڕای هەڕەشە وبایکۆتەکانی ئەمریکا لە بەندەری چابەهاری ئێران، پالوی گرت. ماڵپەڕی ئابووری ستیتیسمەن بە ئاماژەدان بە بەردەوامی هاوکاری هێند لە کەڵک وەرگرتن لە بەندەری چابەهاری ئێران نووسیی : هێند لە ئەنجام دانی تیجارەتی بیانی تەنیا بە پێی بەرژەوەندی خۆی دەجوڵێتەوە، وبە زەخت وگوشاری وڵاتانی تر هیچ سەرنجێک نادات. هەرلەم پێوەندیە دا ، ماوەیەک لەمەوپێش " وینای شرما " سەرۆکی ئەنجومەنی گەشەی هەناردەکردن لە وەزاڕەتی تیجارەت وئابووری هیند وتبووی ، سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمریکا ، هاوکاری بەشی ڕیگاوبان وگواستنەوەی دەریایی هێند وئێڕان لە بەندەری چابەهار فرەتر لە ڕابردوو درێژەی دەبێت. پێشتر" نیتین گادکاری " وەزیری ڕێگا وبان وگواستنەوەی هێند هیواداری دەربڕی بووسەرەڕای زەخت وگوشارەکانی دەوڵەتی هێند بتوانێ هەتا ساڵی ٢٠١٩ بەرنامەکانی ئابووری خۆی لەبەندەری چابەهاری ئێران جێ بەجێ بکات.