زەریف : هاوبیروڕایی لەسەر نەمانی هێزی بیانی لە دەریای خەزەر لە ئارادایە
وەزیری درەوەی ئێران شەوی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی لێوارەیی دەریای خەزەر لە کازاخستان باسی هاوبیروڕایی بۆ قەدەغەی مانەوە و تێپەڕینی هێزی سەربازی بیانی لەم دەریایەی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف لەم کۆبوونەوەیەدا وتیشی : پێنج وڵاتی لێوارەیی دەریای خەزەر لە سای ئیرادەی ئەرێنیی ڕێبەرانیان و ڕەوشی دۆستانە و کاریگەر، لە سەرووبەندی مۆر کردنی کۆنوانسیۆنی ڕژێمی حقوقی و شەش ڕێککەوتننامە و پرۆتۆکۆلی دیکە و هەروەها دەرکرانی بەیاننامەی کۆبوونەوەی سەرۆکانن.
زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بیست و یەک ڕۆژ لەمەوبەریش پروتوکولی کارتێکەری واوەناوچەیی ژینگەیی ( EIA) مور کرا وتیشی : ئەم ڕووداوە سەرجەم مزگێنی دەری ڕوونە بۆ گەلان و دەوڵەتانی وڵاتانی لێوارەیی خەزەر .
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی مۆرکردنی ئەم کۆنوانسیۆنە کۆتایی هەموو وتووێژەکان و هەوڵەکان لە خەزەر دا نییە وتی : ئەم هەوڵە لە ڕاستی دا خاڵی وەرچەرخان و دەستپێکەر بۆ جێبەجێ کرانی لێک گەیینەکان، چاوەدێری بەسەر جێبەجێ کران و هەروەها دەستپێکی وتووێژەکان بۆ مۆرکردنی ڕێککەوتنی نوێ و پێویست دێتە ئەژمار .
زەریف هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لەم کونوانسیۆنەدا دیاریکرانی مەودا و هەروەها دیاریکرانی هێڵی دەستپێک و شێوەکانی بەڕێوە نەچووە و خراوەتە ڕێککەوتننامەکانی جیاجیای داهاتوو ، هیواداری دەربڕی وڵاتانی لێوارەیی لە داهاتووی نیزیک ئەم بابەتەش یەک لا بکەنەوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی جێی خۆشحاڵییە کە لە کۆنوانسیۆن، لەسەر ئامادەبوون و دەریاپێوی تەنیا وڵاتانێک بە ئاڵای یەکێک لە وڵاتانی لێوارەیی و هەروەها قەدەغەی ئامادەبوون و تێپەڕینی هێزی سەربازی بیانی و غەیرە لێوارەیی هاوبیروڕایی لە ئارادایە.
کۆبوونەوەی وەزیرانی لێوارەیی دەریای خەزەر ئەمڕۆ شەممە لە شاری ئاکتائۆی کازاخستان بەڕێوە چوو .
پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی دەڤەری دەریای خەزەریش سبەینێ یەکشەممە لەم شارە بەڕێوە دەچێت .
بڕیارە لەم کۆبوونەوەیە سەنەدوبەڵگەی هاوپێوەند بە ڕەوشی مافەوانی دەریای خەزەر مۆر بکرێت .
ئێران، ڕووسیا، کۆماری ئازەربایجان، تورکمەنستان و کازاخستان ، پێنج وڵاتی لێوارەیی دەریای خەزەرن.