ئاب 30, 2018 09:41 Asia/Tehran
  • سوریە ، تەوەرەی وتووێژەکانی زەریف و ئەردوغان بوو

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا شەوی پێنج شەممە لە ئەنقەرە چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو لایەنە و گۆڕانکارییەکانی سوریا وتووێژیان کرد .

زەریف لە نووسینگەی  پارتی داد و گەشە پێدان لە ئەنقەرە  لەگەڵ ئەردوغان دیدار و وتووێژی کرد  . 

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەم  دیدارەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پرسە دیاریکراوەکان بەتایبەت گۆڕانکارییەکانی سوریا و کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە تەورێز لە باکووری ڕۆژاوای ئێران، وتووێژی کرد  . 

 محەممەد جەواد زەریف  شەوی پێنج شەممە لە تویتەرەکەی دا نووسی  : وتووێژی بەقازانجی لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو  وەزیری دەرەوە ورەجەب تەیب ئەردوغان  سەرۆکی تورکیا ھەبووە سەبارەت بە پێوەندیی دوو لایەنە و هاوکاری ناوچەیی لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هەڵس و کەوتی نالەبارو خراپ جووڵانەوەی ئەمریکا.

چاووش ئوغلو  وەزیری دەرەوەی تورکیاش  لە تویتەکەی دا بە ئاماژەدان بە چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ  زەریف نووسی  : لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە  پرسەکانی  دوو لایەنەو ناوچەیی  لەوان گۆڕانکارییەکانی سوریا وتووێژی  کردووە.

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران  ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە  لە سەفەرێکی لە پێشدا دیاری نەکراو دا  گەییشتە ئەنقەرە  و لەنێو کۆڕی پەیامنێران دا وتی  : دەوڵەتی تورکیا و کەسایەتی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  خۆڕاگرییەکی سەرنج ڕاکێشیان لەبەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا دا هەبووە  . 

زەریف پێداگری کرد : ئێران هەمیشە لەگەڵ تورکیا وەک دراوسێ و ھاوبەشیکی باشی ئابووری و هەروەها وەک وڵاتێک کە لە پرسەکانی ناوچەیی پێکەوە هاوکاری هاوبەشی سێ لایەنە و چەند لایەنەیان هەیە، وتووێژی بەردەوامیان هەبووە.

بڕیارە دووهەمین خولی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سوریا، حەوتەمی سپتەمبەری  2018  بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵات لە شاری تەورێز بەڕێوە بچێت .

سەرپەیڤ