ئه‌یلوول 11, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • زەریف : چاوسووریی ڕژێمی سەرەڕۆی ئەمریکا ئاست و  ئەندازەی نیە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان لە ڕەخنە وگازەندە لە هەڕەشەی ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی کۆشکی سپیی لە دژی کاربەدەستانی دیوانی نێودەوڵەتیی سزادان وتی؛ وادیارەە بێ چاوو ڕوو بوونی ئەم رژێمە سەرەڕۆیەی ئەمریکا " هیچ سنوورێکی نیە .

"جان بوڵتون" ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی " دۆنالد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە لە کاردانەوە بە ڕادەربڕینەکانی دادئەستێنی دیوانی نێودەوڵەتی سزادان لەمەڕ پیداچوونەوە بە جەنایەتەکانی ئەمریکیەکان لە ئەفغانستان وتی: دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی بە سەرنج دان بە نێزامی دادەڤانی ناوخۆی ئەمریکا ، غەیرە زەروریە وئەمریکا لەگەڵ ئەم دادگەیە هاوکاری ناکات. " محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە " ئەمڕۆ" لە لاپەڕەی تاکەکەسیی خۆیدا لە توئیتر نووسیی: ئەمریکا ، هەڕەشە دەکات لە دیوانی سزای نێودەوڵەتیی بە داسەپاندنی بایکۆت گەلێک و تەنانەت دادوەرانی لە دادگەکانی ئەمریکا دەخاتە بەر پیوشوێن گرتن وبەدوادا چوونی  یاسایی . زەریف بە ڕەخنە وگازەندە لە بێ دەنگە لێکردنی وڵاتانی  تر لە مەڕ کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لەدژی دیوانی سزادانی نیودەوڵەتی جەختی کرد: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چ کاتێک دەێهەوێ لەدژی ئەم کردەوانە ڕاوەستێت و ئەمریکا ناچار بکات هەتا وەکوو وڵاتێکی ئاسایی بجوڵێتەوە وهەڵس وکەوت بکات."فاتو بنسودا" دادئەستێنی دیوانی نێودەوڵەتی سزادان پێشتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ ئەفغانستان ، خوازیاری ئەوە بوو هەتا ئەم دادگەیە پیداچوونەوە بکات بەسەر جەنایەتەکانی ئەمریکیەکان لە ئەفغانستان. هەرئێستاکە فرەتر لە ١٩ هەزار سەربازی بیانی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە چوارچیوەی هێزەکانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوورناتۆ لە ئەفغانستان ئامادەن کەلەم ژمارەیە فرەتر لە ١٦ هەزاریان  سەربازی ئەمریکین. 

سەرپەیڤ