فیتنەی موساد؛ هەوڵ بۆ جیا کردنەوی ئەورووپا لە ئێران
کەمتر لە یەک هەفتەی ماوە بۆ جێبەجێ کرانی قۆناغی دووەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران و سەلمێندرانی ناکارامەیی بە ژماردنی بە پێچەوانەی بۆ جێبەجێ کرانی مێکانیزمی دراویی ئەورووپا و هەروەها بەردەوام بوونی هەناردە کرانی نەوتی ئێران، دۆسییە سازکردن بۆ تیابردنی ئەو پرۆسەیە بووە بە ئەولەییت.
دەنیمارک سێشەممەی رابردوو لە درێژەی کەش نانەوەکانی ئەمدواییەی ژمارێک وڵاتی ئەورووپایی دژ بە ئێران ، تارانی تۆمەتبار کرد بە هەوڵ بۆ تیرۆر کردنی کەسێک لە خاکی دەنیمارک.
هاوکات داکۆکی دەوڵەتی ئەمریکا لەو کردەوەی دەنیمارک و دەرکەوتنی دەوری ڕێکخراوی سیخوڕیی ئیسراییل (موساد) لەو دۆسییەسازکردنەی دەنیمارک دژ بە ئێران، هەموو ڕەهەندەکانی ئەو سناریۆەی دەرخست کە لە ئاراستەی تیابردنی تۆکمە و تەواوی ڕێککەوتنی ئە تۆمی و تێکشێواندنی ڕەوتی باش و پۆزتیڤی هاوکاریی نێوان ئێران و ئەورووپا بۆ زیندوو و پاوەجێ ڕاگرتنی ڕێککەوتنی ئە تۆمی دەرخست. ڕۆژنامەی زایۆنیی "جروزالم پۆست" ڕۆژی چوارشەممە دانی نا بەوەیدا کە ئیسراییل دەوری ڕاستەوخۆی هەبووە لە پرۆسەی دۆسیە سازکردنی دەنیمارک دژ بە ئێران.
چاوخشاندنێک بە سەر کردەوە هەواهەنگەکانی ڕابردوو لەوان چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ٨ی مانگی مەیی ڕابردوو، و بانگەشەی هەوڵی ئێران بۆ هێرش کردنە سەر کۆبوونەوەیەک لە فەرەنسا ،هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەورووپا لە ژوەنی ڕابردوو، پیشاندەری شوێنپێی موساد لەو پرۆسە پلان بۆ دارێژراوەیە. نەتانیاهوو پاش ئەوەی کە ٣٠ی ئاپریلی ڕابردوو چەن "سی دی" و "فایل"ی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران خستە بەرچاو، "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکای هان دا کە ٨ی مانگی مەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بچێتە دەرەوە.
لە هاتنە ئارای بانگەشەی بۆمب نانەوە لە پاریس هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی ساڵانەی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین لە دەڤەری ئەم شارە و ئێستایش بانگەشەی دەوڵەتی دەنیمارک دژ بە ئێرانیش دەوری راستەوخۆ و تێکدەرانەی موساد تەواو ڕوون و ئاشکرایە. ئەو هەواهەنگییە پیشاندەری پلان داڕشتنی ڕوون و ئاشکرا بۆ تێکدانی پێوەندیی باشی نێوان ئێران و ئەورووپا دوابەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمییە.
پاش هاتنە ئارای بانگەشەکەی دەنیمارک؛ "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە تووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەمریکای "فاکس نیوز"؛ لە چوارچێوی پیلانی ئەمریکایی - زایۆنی بۆ تێکشێواندنی پێوەندییەکانی ئێران و ئەورووپا، وتی: ئەمریکا ڕۆژانە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی دانوستان دەکات تا گرینگایەتیی هەندێ پرس و بابەت لەوانە "بانگەشەی دەنیمارک دژ بە ئێران" و پێویستی گرتنە بەری ستراتژییەکی تەواو جیاواز بەرامبەر بە ئێران بۆ ئەوان ڕوون بکاتەوە.
ئەو هەڵوێستەی پۆمپێئۆ پیشاندەری ئەوەیە ئەمریکا لە هەواهەنگی لەگەڵ ئیسراییل هەوڵێکی بەربڵاو دەدات بۆ ئەوەی بە هەر لەونێک بووە پێش بە هاوکاریی ئەورووپاییەکان لەگەڵ ئێران بگرن کە بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەتنی ئەوتۆمی وەڵامی "نا"یان دا بە یەکلایەنەخوازی و بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە دژ بە ئێران. خۆڕاگری ئەورووپاییەکان و پێبەند مانەوەیان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆتە هۆی ئەوەی کە موساد بە هەواهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هەوڵ بدات بۆ تێکشیواندنی هاوکێشەکان و تیابردنی پێوەندیی باش و بنیاتنەری نێوان ئێران و ئەورووپا.
گەڵاڵەی سناریۆسازیی بێ بنەما و پووچەڵ بوونەوەی پیشاندەر سیاسەت و دیپلۆماسیی بنیاتنەری ئێران لە تەعامول لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانییە و ئەو خاڵە گرینگە لە پێداگری بەرپرسانی وڵاتانی گرینگ و کارتێکەری ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا لە سەر هاوکاریی ئابووری لەگەڵ ئێران وێڕای هەموو بایکۆتەکانی ئەمریکا ڕاشکاوانە ڕاگەیەندراوە. هەر لەم چوارچیوەدا ؛ ڕۆژنامەی ئەمریکایی "نیۆیۆرک تایمز" رۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بەوەی کە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان بەڵێنیان داوە بازرگانی کردنیان لەگەڵ ئێران درێژە پێ بدەن، نووسی: "هەوڵی ئەمریکا لەهەمبەر ئێران بەرەوڕووی زۆر تەگەرە و لەمپەرێک بۆتەوە.''