تشرینی دووه‌م 21, 2018 20:27 Asia/Tehran
  • ئێراقچی: داهێنانێکی نوێ سەبارەت بە میکانیزمی دارایی ئەورووپا لەڕێکخستن دایە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشی ڕامیاریی، باسی داهێنانێکی نوێی کرد سەبارەت بە میکانیزمی تایبەتی دارایی یەکێتیی ئەورووپا واتە "ئێس پی وی"و وتی : وتووێژی کارناسان لەگەڵ ئەورووپایەکان لەو بوارەدا هەروا درێژەی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید عەباس  عەراقچی  ڕۆزی  چوارشەممە لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی  : دوێنێ و ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ بەڕدێوەبەرانی سیاسی و وتووێژکارانی ناڤۆکیی بەریتانیا و فەرەنسا ف چاوپێکەوتنی باشم هەبووە، ئیرادەی سیاسی  یەکێتی ئەورووپا و سێ وڵاتی  ئەورووپی   لەوان بەریتانیا ئاڵمان و فەرەنسا بۆ پاراستنی بەرجام هەروا جیدییە.

 جێگری  وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی : داهێنانی نوێ لەبارەی ئێس پی وی خەریکە ڕێکدەخرێت و وتووێژی کارناسانەی ئێران لەگەڵ ئەوان درێژەی هەیە  . 

خۆلی نوێی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی ترامپ ، لەحەوتی ئۆت جێ بەجێ کرا وخۆلی دووهەمیش پێنجی نوامبەر بە فەرمی جێ بەجێ کرا. چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاوی جیهانی بەتایبەت لایەنەکانی تری واژۆکەری ئەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە ڕووبە ڕوو بووەتەوە. بەریتانیا، فەرانسە ، ڕوسیا ، چین ، ئاڵمانیا ویەکیەتی ئوروپا ڕایانگەیاندووە پێبەندی بەرجام بوونە وپشتیوانی لێ دەکەن. لە سەروبەندی بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکا لەدژی ئێران ، یەکیەتی ئوروپا ڕایگەیاندووە کە میکانیزمی ماڵیی تایبەت بۆ درێژەی تیجارەتی کۆمپانیەکانی دەرەوەیی لەگەڵ ئێران ئەداتە دەستەوە. ئێران بۆ پاڕاستنی بەرجام بێجگە لە ئەمریکا، بە ئوروپیەکان دەرفەتی داوە هەتا میکانیزمەکانی ماڵیی تایبەت بۆ مانەوەوپاوەجیی بوونی ئەم رێککەوتنە بەدیی بهێنن.

سەرپەیڤ