تشرینی دووه‌م 25, 2018 21:18 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی زەریف لە بێ دەنگە لێکردنی ڕۆژئاوا سەبارەت بە پەلاماری کیمیایی تیڕوڕیستان بۆ سەر حەڵەبی سووریا

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنە گرتن لە بێ دەنگە لێکردنی ڕۆژئاوا سەبارەت بە پەلاماری کیمیایی تڕوڕیستان بۆ سەر حەڵەب لە باکووری سووریا جەختی کرد ئولگووی ڕۆژئاوا ئەوەیە کە کەڵک وەرگرتنی هاوپەیمانەکەی لە چەکی کیمیایی مەحکووم نەکات .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   کاناڵی هەواڵیی  ئەلعالەم  موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە توئیتێکدا نووسی   ڕۆژئاوا لە کوێیە  کە پەلاماری کیمایی تڕوڕیستان لە حەڵەب  مەحکووم بکات  ئولگووی  ڕۆژئاوا  ئەوەیە  کە تەنیا  کاتێک مەحکوومی بکات  کە  بانگەشە کراوە  لە لایەن  دوژمنەکەیەوە  کەڵکی  لێوەرگیرا بێت نەک  کاتێک  کە هاوپەیمانەکەی  کەڵکی لێ وەربگرێت . تڕوڕیستان شەوی یەکشەمە ناوچە ئاوادانەکانی  شاری حەڵەبیان لە باکووری  سووریا  بە ڕاکێتی  داگری گازی کلێر دایە بەر  پەلامار .

سەرپەیڤ